ریال مه‌درید زیانێكی زۆر ده‌كات

ریال مه‌دریدی ئیسپانی زیاتر له‌ هه‌ر یانه‌یه‌كی تری وڵاته‌كه‌ی و ركابه‌ره‌كانی تری به‌ كاتێكی خراپ تێده‌په‌رێت، به‌جۆرێك چاوه‌روانی زیانێكی زۆر ده‌كات كه‌ پێشبینی نه‌كراوبووه‌ بۆ سه‌رۆك و ئیداره‌ی مێرێنگی.

رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی و نزیك له‌ ریال مه‌درید بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ته‌شه‌نه‌كردنی به‌رده‌وامی له‌ ئیسپانیا، ریال مه‌درید زیانێكی زۆری له‌ رووی داراییه‌وه‌ پێده‌گات، كه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 679 ملیۆن یۆرۆیه‌.

ئاس ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، مێرێنگی له‌ هه‌ر وه‌رزه‌ك بری 549 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو مافی گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانی وه‌ر ده‌گرێت، جگه‌له‌وه‌ی بری 88 ملیۆنی یۆرۆی تری گرێبه‌سه‌كانی وه‌كو رێكلام و 42ملیۆن له‌ فرۆشتنی بلیتی یارییه‌كانی، كه‌ ئه‌مانه‌ زۆربه‌یان به‌ زیان بۆ یانه‌كه‌ی پایته‌ختی ئیسپانیا كۆتایی دێت، له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر بریارێكی خراپ و پێشبینی نه‌كراو بۆ لالیگا بدرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی نه‌شاردووه‌ته‌وه‌، زیانه‌كانی ریال مه‌درید له‌ چاو بارسێلۆنا زۆر زیاتره‌، هه‌روه‌ها مێرێنگی ده‌رگای یاریگا سانتیاگۆی به‌رووی گه‌شتیاران داخستووه‌، كه‌ قازانجی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ زیاتره‌ له‌ 17 بۆ 18 ملیۆن یۆرۆیه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close