زێدان لەسەر هێرشبەرێکی نایابی پرێمەر لیگ ڕکابەری بارسێلۆنا دەکات

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی (زێدان)ی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید هێرشبەریکی نایابی پرێمەرلیگی کردوەتە ئامانج بۆ هاوینی داهاتوو، لەهەمان کاتیشدا هێشبەرەکە ئامانجێکی دیاری یانەی بارسێلۆنایە.

ڕۆژنامەی (میرۆر) لەم بارەیەوە بڵاویکردوەتەوە کە (بییر ئیمیریک ئۆبامیانگ) ئامانجی زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدریدە، هۆکارەکەش ئەوەیە کە هێرشبەرەکە گۆڵکارێکی بەتوانایە و گرێبەستەکەشی لە هاوینی ساڵی 2021 کۆتایی پێ دێت، ئەوەش واتای ئەوەیە دەکرێ بە بڕە پارەیەکی کەمتر بۆ ڕیزەکانی مێرەنگی بگوازرێتەوە، بەڵام تاکە تەگەرە لەبەردەم زیزۆ ئەوەیە کە بارسێلۆنای ڕکابەری لە هەمان کاتدا دەیەوێت ئۆبا بۆ رێزەکانی بگوازێتەوە.

ئۆبامیانگ لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا 17 گۆڵی لە 25 یاری تۆمار کردوە، هەروەها یاریزانە بەلایەوە خۆشە تاقیکردنەوەیەکی تازە لە یانەیەکی گەورە ئەنجامبدات، بەهیوای ئەوەی بتوانێت پاڵەوانێتی گەورە دەستبەر بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close