سه‌رۆكی لالیگا چاره‌نوسی خوله‌كه‌ی یه‌كلا كرده‌وه‌

له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌رجه‌م خوله‌كانی ئه‌وروپا راگیران و به‌شێكیان مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان له‌سه‌ره‌، له‌ نێوانیشیان خولی ئیسپانیا و ئینگلیزی، به‌ڵام سه‌رۆكی خولی ئیسپانی چاره‌نوسی لالیگا یه‌كلا كرده‌وه‌.

پێگه‌ی ئاسی ئیسپانی، كه‌مێك پێش ئێستا هه‌وڵێكی له‌ زاری خافێر تیباسی سه‌رۆكی لالیگا بڵاوكرده‌وه‌ و گوتویه‌تی: ”ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌ و ته‌واو ده‌كرێت”.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ چه‌ند قسه‌یه‌كی تری ئه‌و سه‌رۆكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، كه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ باره‌گای سه‌ره‌كی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا، به‌ ئاماده‌بوونی 55 نوێنه‌ری سه‌رجه‌م خول و فیدراسیۆنه‌كان، گفتوگۆ له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ، خوله‌كانی تری ئه‌وروپا و یۆرۆ ده‌كرێت.

به‌هه‌مان شێوه‌ی وڵاتانی تری جیهان، له ئیسپانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ بڵاوبوونه‌وه‌دایه‌ و تاوه‌كو ئێستا، 288كه‌س به‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ ده‌ستداوه.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close