جارانی جوان

سیروان حسن / سلێمانی

ھەموو شتێک تەواو گۆڕاوە و سەردەمێکی پڕ لەگۆڕانکاری خێرا و بێ پێشەکی و ھەمیشە لە وەرچەرخاندا دنیایەکی سەیری ھێناوەتە بون کەبۆ دەربڕینی کۆی ئەمانە ئەڵێین دنیا گۆڕاوە، چونکە ئەو دنیایەی کەئێستا وابچوک بۆتەوە جاران زۆر گەورەبوو کە ئاگاداربون لەڕوداوەکانی ئاگایی و ھۆشی زۆری گەرەک بوو چ جای ڕوداوە وەرزشیەکان چونکە سنورەکان زۆر تۆخ و دورەدەست بون بەڵام ئێستا دنیا ھێندە گچکەیە ھەموی لە موبایل یان کۆمپیوتەرەکەتدایە و زانین ھونەر نیە .
جاران ھەفتەیەک چاوەڕێی بەرنامەی(الریاضةفی اسبوع)ی موئەیەد بەدری بوین کە ھەندێ جار شتێک ڕوی ئەدا ئەویش فت ئەبوو ، ھەندێ ڕۆژ عەسران کورتەیەک لە خولی ئەڵمانی و ئینگلیزی و ھەندێ یاری گرنگی خولی عێراق ئەگواسترایەوە و ئاو بێنە و دەست بشۆ، بینراو ھەر ئەمەنە بو.
بیستراو واتە لە ڕادیۆ ھەندێ کورتە بەرنامەی ھەواڵی ڕۆژانەی وەرزشی ھەبوو لە زۆربەی ئیزگەکان بەڵام ئەوەی(بی بی سی و مۆنتیکارلۆ وڕادیۆی ئیسرائیل) ڕەواجیان باشبوو وە لە ڕادیۆی کوێت و سعودیە ومیسر یاریەکانی تۆپی پێیان ئەگواستەوە کە بەھۆی خالید حەربان و محمد لەتیف چێژێکی بێ ئەندازەیان ھەبوو.
لە بەشی خوێندراوەیش واتە (کتێب و ڕۆژنامە و گۆڤار) سەرچاوەکان ھەندێ کتێبی دانسقە ھەبون دەستاودەستیان پێ ئەکرا و گۆڤارەکانی(الصقر)ی قەتەری و(الوطن الرياضي) و(الرياضى العربى)کوێتی ھەبون وله عێراقیش لەساڵی١٩٨٤وه گۆڤاری(الرشید)دەستی بەدەرچوون کردکەوەک ئەوان نەبوو کوالیتیەکەی و زیاتر لە میوەی پلاستیکی ئەچوو و بێ تام و بێ ڕەنگ وبێ بۆن بو و گۆڤاری (shoot)و(onze)یش بەئینگلیزی ھەبون بەڵام بەئەستەم چنگ ئەکەوتن.
ڕۆژنامەيەکی رۆژانەی(الریاضى)وپاشکۆی هەفتانەی(الریاضةوالشباب) ودواتریش لەساڵی١٩٨٤وەڕۆژنامەی(البعث الرياضی) و ڕۆژنامەکانی تریش لاپەڕەیەک یان زیاتری وەرزشیان تیا بوو و ڕۆژنامەیەکی کوەیتی وەرزشی ھەبوو ناوی(الجماهیر)کە بەڕاستی زۆر نایاب بوو بۆ ئەو کاتە بەڵام دەستکەوتنی ئاسان نەبوو چونکە کەم بوو، ئیتر ئەگەر ھیچم لەیاد نەچوبێت ھەر ئەمانەبون سەرچاوە و ڕێگای چاودێری وەرزشی ھەموان . بۆیە کەسێک زۆر مەبەستی نەبوایە و زۆرخولیای وەرزش و وەرزش دۆست نەبوایە و زۆر گیانی وەرزشی تیا نەبوایە نەیئەتوانی ئاگاداری ھەواڵی وەرزش بێت.
بەشی زۆرمان لە پەنجەرەی کاسی خەلیجەوە چاومان بە دنیای تۆپی پێ ڕۆشن بووە و کاسی جیھانی عەسکەری موناسەبە و ڕوداوێکی ناوازەبوو بۆمان بێ ئاگابوین لەوەی وڵاتە ئەوروپیەکان بەڕاستی یاریزانەکانی سەربازن و وڵاتەکانی نزیک لە خۆشمان ھەڵبژاردەی یەکەمی وڵاتیان ئەھێنا جا ھەر بۆ خۆشی جاڕێکیان عێراق یەکەم بوو کاسێکیان پێ بەخشی کە پارچە بەردێکی نیمچەکریستاڵی بوو ئەیانوت ئەمە نەیزەکێکە لەئاسمان کەوتۆتە خوارەوە .
جاران ھەمو شتێک سادە و جوان بوو
قۆناغی دوای ڕاپەڕین تا ڕادەیەک سەرچاوەی ھەواڵ و دەستکەوتنی ئەستەم تربوو چونکە باری ئابوری ھێندە خراپ بوو کڕینی گۆڤارێک یان ڕۆژنامەیەکی وەرزشی ڕەنگە وای لەو کەسەبکردایە ژەمێک نان لەو ڕۆژەدا بکاتەقوربانی ،واتە کڕینی ڕۆژنامەیەکی وەرزشی واتە وازھێنان لە نانخواردنێک ، بەوشێوەیە کەسانی ئەو کاتانە زانیاریان کۆکردۆتەوە و شارەزاییان پەیدا کردوە،(چەندهەفتەیەک لەمەوبەر لەکەناڵێکی ئاسمانیەوە بەرنامەیەکم بینی لەسەرڕاگەیاندنی وەرزشی کوردی کەسێ ھاوڕێ گفتوگۆیان ئەکرد لەسەربابەتەکە کەتەنھا بە زانیاریەکانیان و قسەکردنیانا زانیم یەکێک لەومیوانانەکەلەستۆدیۆی هەمان کەناڵەوەقسەیدەکردلە شارێکی ترەوە لەو جۆرەیە کە پارەی نانەکەی داوە بە ڕۆژنامەی وەرزشی چونکە ئاستی قسەو زانیاریەکانی گەواھیدەری شارەزایی بوو).
بەڕێزان جاران سەرچاوە کەم بوو، سنورەکان تۆخ بوون،بەڵام کەسەکان لەخۆبوردوو و وەرزشدۆست بوون قوربانیان بە کات و داھات ئەدا بۆ خواست و خولیاکەیان ، (فەرمانبەر و موچەخۆر نەبون بۆکۆکردنەوەی زانیاری وەرزشی) یان راستتر بڵێین(خولیای وەرزش نەبون تا خۆیانی پێ بژێنن)، بەلکو ھەندێ بواری ژیانی خۆیان خستبووە خزمەتی بۆیە شارەزاییەکەیان زیاترلەو میوە سروشتیە ئەچێت کە چێژی زۆرەو زانیاری زۆر لای ئەو خۆبەخشانە ھەبووە و ھەیە لەسەروەرزش بەگشتی وتۆپی پێ بەتایبەتی لەڕوی وردەکاری تیپ و هەڵبژاردەووەرزشەوان ویاریزان و پاڵەوانێتیەکان ، ھەندێ جار ناووناونیشان و ساڵی لەدایکبون و مناڵەکانیان و زۆر شتی تریش ، جێی داخە کە زۆربەی ئەوانە ئێستاخۆیان خسۆتەپەراوێزەوەو کەسانێکی تر بونەتە سەرمەشق و سەرتۆپ وپاڵەوانی شاشەکان کە خەزنەی مێشک وهەگبەی زانیارییان بریتیە لە کۆمەڵەشتێکی کۆکراوەی وەرگیراوی وەرگێرراوی دەقاودەقی کۆمپیوتەروکەبەوهۆیەشەوەپەیجی فەیسبووکەکانیان و ووێردی سەرزمانیان ھەر (ڕیاڵ و بەرشلۆنە و میسی و ڕۆناڵدۆ)یە ودنیای بەرفروانی وەرزشیان لە (کلاسیکۆ)و ووتنەوەی ڕیمۆنتادابچوک کردۆتەوە، چونکە زۆریکیان هیچ ڕابردوویەکی وەرزشیان نیە وەک یاریزان یان فێرکاریان ناوبژیوان یان……، ئاخر ئەمە چ کارەساتێکە لەلای خۆمان دەگوزەرێت کە سێک هیچ جۆرەباکگراوندێکی وەرزشی نەبێت و ئەکادیمیش نەبێت بەڵام زۆربێ باکانە باس لە پلانی یاری کردنی یانە و هەڵبژاردنە جیهانیەکان بکات!!!!! هەربۆیەبەناچاری وایان لە بینەروبیسەروخوێنەری وەرزشی کوردکردووە کە پەنا بەرن بۆ (محەمەد ئەبوتریکە و تاریق جەلاھمەو تاریق ذياب و کۆمەڵیک لەویاریزان وفیرکەرە بەناوبانگانەی کەخاوەنی ئەزموون وباکگراوندیکی وەرزشی دەوڵەمەندن لەسەرئاستی ئەو یانەوهەڵبژاردانەی یارییان بۆکردون لەپاڵەوانێتیە کیشوەری ونێودەوڵەتی وجیهانیەکاندا کە دوای وازهێنانیشیان لە وەرزش کردن لەبواری کارگێری وەرزشی وکاری میدیاوڕاگەیاندنی وەرزشیداهەمیشە لەهەوڵی خۆپێشخستن وخۆپڕزانیاری کردنی زیاتروزیاترن).

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close