ڕیال مەدرید جموجۆلەکانی بۆ کڕینی سادیۆ مانی دەستپێکرد

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی (زێدان)ی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید تا ئێستاش بیرۆکەی هێنانی (سادیۆ مانی) هەر ماوە و لەماوەی ڕابردوو کاری بۆ کردوە.

ڕۆژنامەی (میرۆر) بڵاویکردوەتەوە کە درەوشانەوەی مانی لە دوو وەرزی ڕابردوودا زیزۆی سەرسام کردوە، بۆیە یاریزانە سەنیگالییەکە لەم هاوینەدا ئامانجێکی گرنگی مێرەنگی دەبێت، بە پێی هەواڵەکە بەرپرسانی ڕیال مەدرید لە پەیوەندی دان لەگەڵ بریکارانی (مانی) هەورەها پێیان ڕاگەیاندوون کە ڕیال مەدرید مانی دەوێت.

لەکۆتایی هەواڵەکەدا هاتووە کە بەرپرسانی ڕیال مەدرید متمانەیان بە خۆیانە ئەو کارە ئەنجام بدەن، بۆ ئەمەش ئامادەن بری 130-140 ملیۆن پاوەن بۆ کڕینی مانی سەرف بکەن، هەروەها بەرپرسانی مێرەنگی دڵنیان لەوەی یاریزانەکەش حەز دەکات تاقیکردنەوەیەکی دیکە لە دەرەوەی پرێمەرلیگ ئەنجام بدات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close