دەستپێشخەرییەکی مرۆڤانە.. کریستیانۆ رۆناڵدۆ هۆتێلەکانی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا دەکاتە نەخۆشخانەی تایبەت

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دەستپێشخەرییەکی مرۆڤانەدا، هۆتێلەکانی لە پۆرتوگاڵ بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخان دەکات و سەرجەم خەرجییەکانیش لە ئەستۆ دەگرێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاریداوە هەر سێ هۆتێلەکەی لە پۆرتوگاڵ بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخان بکات و خەرجییەکانی مانەوەی نەخۆشەکان و پێداویستەکان و مووچەی کارمەند و پزیشکەکان دابین بکات، کە دۆن هۆتێلێکی لە مادێرا و دوو هۆتێلی لە شاری لیسبۆن هەیە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاریداوە سەرجەم خەرجییەکانی دابنیکردنی پێداویستییەکانی نەخۆشەکان لە ئەستۆ بگرێت و هۆتێلە شاهانەکانی خۆشی بۆ تووشبووەکان بکاتە نەخۆشخانە، کە تاکو ئێستا نزیکەی 170 کەس لە پۆرتوگاڵ تووشی ئەم ڤایرۆسە بووینە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ سەرەتا گومانی ئەوەی لێدەکرا تووشی کۆرۆنا بوو بێت، بەڵام ئەنجامی پشکنینەکانی نێگەتیڤ بوون و ئیستا لە مادێرا لە دوورگەیەک خۆی کەرەنتینە کردووە و لەگەڵ خێزانەکەی کات بەسەر دەبات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close