سەرۆکی یانەیەکی گەورە کە چاوی بە پێرێز و بارتۆمیۆ کەوتوە کۆرۆنای هەیە

 

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی هەواڵێکی ناخۆشی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە سەرۆکی هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنای ئیسپانیا ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی as ی ئیسپانی (ماوریسیۆ گۆمێز) سەرۆکی یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی دەرچوو کە ماوەیەکە هەڵگری هەڵگری ڤایرۆس کۆرۆنایە، ئەم هەواڵەش ناخۆشە بۆ (فلۆرۆنتینۆ پێرێز)ی سەرۆکی ڕیال و (بارتۆمیۆ)ی سەرۆکی بارسێلۆنا لەبەر ئەوەی سەرۆکی یانە بەڕازیلییەکە ل یاری کلاسیکۆ لە نزیکەوە چاوی بە هەردوو سەرۆکی دوو یانە گەورەکەی ئیسپانیا کەوتوە، بەمەش گومان لەوە هەیە کە پێرێز و بارتۆمیۆ هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا بن.

جێی ئاماژەیە، یانەی ڕیال مەدرید دوای دۆزینەوەی یەکەمین حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یاریزانێکی تیپی باسکەی یانەکە بڕیاری دا سەرجەم تیپەکانی یانەکە کەرەنتینە بکات، نەوەک حاڵەتی دیکەی کۆرۆنا لە نێو تیپەکانی تۆمار کرابێت لە کاتێکدا بارسێلۆنا سەرجەم چالاکییەکانی ڕاگرت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close