پرێمه‌رلیگ تووشی زیانێكی زۆر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ رووبدات

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خوله‌كانی ئه‌وروپا به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگیران و له‌ نێوانیشیان پرێمه‌رلیگی ئینگلیزی، به‌رپرسانی ئه‌و خوله‌ش رایانگه‌یاندووه‌ به‌ دووری نازانن ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ رووبدات، ته‌نها لیڤه‌رپوول زیان ناكات.

رۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانی هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاشكرای كردووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌رزه‌ پرێمه‌رلیگ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، ئه‌وا خوله‌كه‌ بری 750ملیۆن جونه‌ی ئیسته‌رلینی زیانی پێده‌گات.

پێش چه‌ند رۆژێك سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری پرێمه‌رلیگی ئینگلیزی له‌ لێدوانه‌كی بۆ رۆژنامه‌كان ئاشكرای كردبوو، به‌ دووری نازانن ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ و له‌و كاته‌شدا، هیچ یانه‌یه‌ك نابێته‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌، هه‌رچه‌نده‌ لیڤه‌رپوول ته‌نها شه‌ش خاڵی پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ به‌فه‌رمی ببێته‌ پاڵه‌وان.

به‌پێی یاسای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلته‌را، هیچ یانه‌یه‌ك نابێته‌ پاڵه‌وان ئه‌گه‌ر خاڵی پێویستی كۆنه‌كردبێته‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری هه‌وڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگ، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌و زیانه‌ زۆره‌ی به‌ر خوله‌كه‌ و كه‌می پێویستی خاڵه‌كانی لیڤه‌رپوول، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ زه‌حمه‌ته‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close