مێسی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و داوا ده‌كات له ماڵ بمێننه‌وه
لیۆنێل مێسی كاپیتانی بارسێلۆنای ئیسپانی، دوای راگرتنی چه‌ندین سێكته‌ر له ئیسپانیا و جیهان به‌هۆی مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و داوا ده‌كات خه‌ڵكی له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و به‌رپرسیار بن.
په‌یامی لیۆنێل مێسی: ”ئه‌م رۆژانه بۆ هه‌موو كه‌سێكه، ئێمه ده‌رباره‌ی ئه‌م بارودۆخه دڵته‌نگین و ده‌مانه‌وێت یارمه‌تیده‌ری ئه‌و كه‌سانه بین كه له نێو ئه‌و بارودۆخه‌ن و یارمه‌تی نه‌خۆشه‌كانن ده‌ده‌ن، ده‌زانم بێزار ده‌بین، به‌ڵام ده‌بێت یارمه‌تیده‌ر بین، چونكه دكتۆره‌كان یارمه‌تی خێزان و هاورێكانمان ده‌ده‌ن، له نه‌خۆشخانه و سه‌رنته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری ده‌كرێن، دكتۆره‌كان شه‌ر له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن، بۆیه من ده‌مه‌وێت په‌یامێك بۆ هه‌موو كه‌سێك بنێرم”
مێسی له نێوه‌رۆكی په‌یامه‌كه‌ی گوتی: ”ته‌ندرووستی ده‌بێت هه‌میشه پێشه‌نگ بێت، ده‌بێت هه‌موومان شوێنی رێنمایه‌كانی رێكخراوی ته‌ندرووستی و لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌وین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه و كاریگه‌ریه‌كانی سه‌ركه‌وین، له‌م كاته‌دا ئێمه به‌رپریسارین و ده‌بێت له ماڵه‌وه بمێنینه‌وه، چێژ له‌م كاتانه وه‌رگرین كه له‌گه‌ڵ یه‌كین، به‌یه‌كه‌وه ده‌توانین ئه‌و بارودخه تێپه‌رێنین و هیوا ده‌خوازم به زوترین كات ئه‌مه رووبدات”