پەیامێک لە کریستیانۆ رۆناڵدۆوە لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیامێکی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردووەتەوە و داوا لە خەڵکی دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و خۆیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزن.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی ‘جیهان لەم کاتەدا بە دۆخيکی هەستیار تێدەپەڕێت و پيویستە هەموومان خۆپارێزی بکەین، من آەمڕۆ وەکو یاریزانيکی تۆپی پێ قسەتان لەگەڵ ناکەم، بەڵکو وەکو منداڵيک یان باوکيک یانیش مرۆڤێک قسەتان بۆ دەکەم ، کە آەم دۆخە کاریگەریی بەسەر سەرجەم مرۆڤایەتیدا هەیە’.

هەروەها دۆن نووسیویەتیشی ‘زۆر گرنگە لەم کاتەدا پەبدنی رێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی و ‌حکومەت بین، پێوسیتە پيش هەموو بەرژەوەندییەک بیر لە پاراستنی سەلامەتی خۆمان بکەینەوە، دەمەويت سەرەخۆشی لە هەموو آەوانە بکەم کە لەم چەند رۆژەدا بەمهۆیەوە خۆشەویستانیان لەدەست داوە’.

کریستیانۆ لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی نووسیویەتی ‘بە هەموو شێوەیەک دەستخۆشی لەو کەسانە دەکەم کە دژی آەم ڤایرۆسە دەجەنگن، وەکو دانیيلی رۆگانی هاوڕێم، پاڵپشیی ئەو پزیشکانەش دەکەم کە لە دژی ئەم ڤایرۆسە دەجەنگن’.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئێستا لە پۆرتوگاڵە و لە شاری مادێرا ماوەتەوە، سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکانیش لە سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا دواخراون.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close