گۆڵپارێز نیوەی تیپە یان زیاتر ..

سیروان حسن / سلێمانی

یەکێک لەو گوناھە مێژوویانەی لە تۆپی پێدا ڕویداوە ئەوەیە گۆڵچیەکان کەمترین بۆندیان پێشکەش دەکرێت و کەمترین جاریش ھەڵبژێردراون وەک باشترین یاریزانی خول و جام زۆر بەدەگمەنیش بونەتە باشترین یاریزانی ساڵ .
زۆربەی چاودیرانی تۆپی پێ ئەو وتەیەیان بیستوە کە ئەڵێت ( گۆڵچی نیوەی تیپە) بەڵام من لەگەڵیا نیم و لەو باوەڕەدا نیم گۆڵچی نیوەی تیپ بێت ، چونکە گۆڵچی باش و نایاب بێت زۆر لە نیوەی تیپ زیاترە و بە پێچەوانەشەوە خراپ و لەرزۆک بێت زۆر لە نیوە کەمترە.
ئەوەی لە یاری(لیڤەرپوڵ و ئەتلەتیکۆ مەدرید) ڕویدا سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە تیپ ئەبێت لەگۆلچیەوە بنیات بنرێت و دیارە(کلۆپ)یش ھەر وای کردوە بەڵام چی لەکەڵ پێکان بکات ، بەڕاستی ئەو تیپانەش کە یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیھانیان ھەبێت ھیچ گۆڵچیەکی ئاست بەرز ناچێتە ئەو یانەیە و لەسەر کورسی یەدەگ دانیشێت(ناڤاس) ی ڕیاڵ مەدریدبەنمونە ھەر کە(کورتوا)یان ھێنایە ڕیاڵ ئەو ڕۆشت چونکە تەمەنی یاریزان چەند ساڵێکی کەمە و یاریزانی لێھاتو لەسەر کورسی یەدەگ ئەو ساڵە زێڕینانە سەرف ناکات ، کەواتە تیپێک خاوەنی باشترین گۆڵچی جیھان بێت گۆڵچیەکی تری باش ناچێتە ئەو تیپە ،بە مانایەکی تر ھیچ تیپێک ناکرێت خاوەن دوو گۆڵپارێزی مەزن بێت ، بۆیە لە ھەمو حاڵەتێکدا ھەر باشترین گۆڵپارێزی جیھانت پێ ئەکڕرێت و ئیتر ئەمە قەدەر و شانس و ناوچەوان و ڕێکەوتە لەو کاتەی(لیڤەرپول)زۆر زۆر پێویستی بە(ئەلیسۆن)ە ئەو لە ڕاھێنانا توشی پێکان ئەبێت، ھەرچەند سوێند بەیەزدان ڕاھێنەری لیڤەرپوڵ بومایە بە دوو دارشەقەوە(ئەلێسۆن)م داخڵ ئەکرد و پشتم بە (ئەدریان) نەدەبەست ، چونکە یەکەم جاری نیە ولەگەڵ چێڵسی لەیاری كاسى(FA cup) ھەمان شتی کرد و لە ھەمو ئەو یاریانەی لە پریمەرلیگیش سەرەکی بووە ھەڵەی سەرەتایی و مناڵانەی زۆری کردوە لە ھەمویارییەکانداوهەڵەکوشندەکانی یاری ئەتلەتیکۆشی ھاتە سەر ، تیپێکی وەک(لیڤەرپول) نزیکەی سێ چارەکی یاری تۆپی کۆنتڕۆڵ کردوەلە٧١٪ بەرامبەر٢٩٪ و ٣٤ جار ھێڵی بەرگری بەهێزی(ئەتلەتیکۆمەدرید)ی تێک شکاندوەو٧٠٨جارپاسیان داوەبەیەکتری لە نیوان خویاندابەرامبەر٢١٥پاس بۆئەتلەتیکۆ و چەندین ھەلی لەدەست داوە و ئۆبلاکی گۆڵچی مەدرید ٩ تۆپی مەترسیداری گێڕاوەتەوەلەکۆی ١١تۆپ کە ئاڕاستەی گۆڵەکەی کراوەلە بەرامبەردا( ئەدریانۆ)لەو٦تۆپەی ئاڕاستەی کراوە(٣)یان بوونەتەگۆڵ( ڕێژەی Expected Goals بۆ لیڤەرپوڵ بریتی بووەلە٣.٨٥بەرامبەر١.٢٧ )،ئەمەجگە لەوەی لە ئەنجامی ئەوپاڵەپەستۆوهێرشەیەک لەدوای یەکانەی لیڤەرپول١٦کۆرناڵیان بۆدروست بووەبەرامبەر٣کۆرناڵ بۆمەدریدیەکان ،بەڵام ئەوەی پێویستیش بووە کردویەتی ولەکاتی زیاکراودا پێشکەوت بە دوو گۆڵ کە بەس بوو بۆ سەرکەوتن و سیمۆنی ناچار ئەبوو یاری بکاتەوە و لە ناوچەی خۆیان بێنە دەرێ وکەئەمە یاریەکەی ئاسان ئەکرد بۆ لیڤەرپوڵ بەڵام هەڵەی کوشندەی(ئەدریان) ڕیگای نەدا ئەمە ڕوبدات و چەند چرکەیەک دوای گۆڵی دوھەم گۆڵێکی دانێ بە(دیاری)بەڵام چ دیارییەک(شازی دیاری)وئەو گۆڵەش کلیلی گۆڵەکانی تربوو کە ئەوانیش ھەر(ئەلیسۆن) بە دارشەقەوە ئەیگێڕانەوە،ھەر بۆیەوەک شرۆڤەکاری بەناوبانگی تۆپی پێ(ستیڤ نیکۆڵ)ی یاریزانی پێشوی لیڤەرپوڵ یەکسەرلەدوای یارییەکەلەشاشەی کەناڵی(ESPN)ی ئەمریکیەوەووتی( ئەم یاریە باشترین وەڵام بوو بۆ ئەوانەی کە ئەیانوت بۆ لیڤەرپوول ئەو ھەموو پارەیە ئەدات بەگۆڵپارێز ) کە ئەوەتا بە تاقیکردنەوە دەرکەوت کە یەک گۆڵپارێزیش بەش ناکات چونکە لە چامپوێنزلیگدا تەنھا باشترین تیپ بەس نیە بۆ بردنەوە و ئەبێ شانسێکی باشیشت ھەبێت کە لیڤەرپوڵ نیەتی ئەگینا ئەو شەوە تیپەکە زۆر پێویستی بە ئەلیسۆن بوو ئەویش لەڕاھێنانا پێکرابوو. محمد ئەبو تریکەش لە کەناڵی(bein sport)ووتی( ئەگەر گۆڵچیەکان ئاڵوگۆرکەیت لەنیوان لیڤەرپول و ئەتلەتیکۆ ئەوا شەش یان حەوت بە سفربۆ لیڤەر کۆتایی ئەھات )وەبە ڕاستیش وابووچونکە لیڤەرپوڵ باشترین یاری و باشترین ئاستی پێشکەش کرد کە زۆر دەمێکە یاری بەوشێوەیە وئاستی وابەرزی پێشکەش نەکردوە بە یاریە مێژووییە(٤-٠) بەرشلونەشەوە کە دوو ئەوەندەی ئەو یاریەیان بە ئەتلەتیکۆ کرد بەڵام جیاوازیەکە ئەوەبوو لەگەڵ بەرشلۆنە لە حەوت ھەل چوار گۆڵیان کرد و لەگەڵ ئەتلەتیکۆ لە نزیکەی (١٩)ھەل تەنھا(٢) گۆڵیان تۆمار کرد کە کیفایەتیش بون بۆ سەرکەوتن بەڵام (ئەدریان) بووە میراتگری (مینیولیە) و(کاریۆس)کە یەکەمیان لەوەرزی(٢٠١٥-٢٠١٦)کەلیستەر سیتی پریمەرلیگی برد و لە ھەفتەکانی کۆتایی خولەکەدا ناوەندیکی وەرزشی ئینگلیزی ڕوپێویەکی پریمەرلیگی کردو لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە ئەو خاڵانەی لیڤەرپوڵ بە ھۆی هەڵەکانی(مینیۆلیە) لەدەستی داوە ئەگەرلەدەستی نەدایە ئەوا لیڤەرپول ئەچوە پێش لیستەری پێشەنگ بە جیاوازی(٧ خاڵ) و (کاریۆس)یش وابزانم پێویست بە ناساندن ناکات و چونکە نەک لەئاستی پریمەرلیگ و یاری کۆتایی چامپێۆنزلیگی وەرزی(٢٠١٧-٢٠١٨)ی نیوان ( لیڤەرپول-ریاڵ مەدرید) نەبوو،ئەو لە ئاستی خولی تورکیاشدا نەبوو وەک کورد ئەڵێ ماڵی قەڵب سەری ساحێبێتی بۆیەتورکەکان لە ھەوڵی گێڕانەوەیدان بویانە ئینگلیزیەکە.(ئەدریان)یش بەردەوام بوولە سەرهەڵەکانی(کاریۆس)و(مینیۆلیە)وھەمان ھەڵەکانی دوبارە کردەوە ئەگینا(لیڤەرپوڵ)لە کۆنتڕۆڵی تۆپ و ھێرشی مەترسیدار و تێشکانی بەرگری ئەتلەتیکۆ کەمتەرخەم نەبون وئۆبلاکی گۆڵپارێز و ستونی گۆڵ و لەدەستدانی ئەو ھەموو ھەلە ئاسانە شاھیدی ئەوەن کە لیڤەرپوڵ بە سەری بەرزەوە وبەئاستی باڵاوە ماڵئاوایی کرد و بێڕەحمی و قەدەری تۆپی پێ کردیە دەرەوە بە سەری بڵندەوە نەک بەو جۆرەی کەبەرپرسی ستافی وەرزشی یەکێک لە کەناڵە کانی لای خۆمان بە ھەناسەبڕکێوە باسی ئەکرد ودەتووت(شاخی سەفین)ی بڕیوە گوایە لیڤەرپوڵ شەرمەزار کراوە بەدەستی سیمیونی و ئەتلەتیکۆ مەدرید .
خۆشی دەربڕینی ھاندەرانی ئەتلەتیکۆ ڕەوایە وھەقیانە چی بکەن و بڵێن بەڵام ئەتلەتیکۆ ئەوەندە ھاندەری سەرسەختی نیە چونکە یانەکە خۆی و شێوازی یاری و ڕەوشتی یاریزان و ڕاھێنەرەکەیان یاریدەدەری ئەوەنین کە ھاندەریان زۆربێت ئەوانەی خۆشحاڵن ھاندەری شوێنی ترن و شوێنی تریان دێشێ و لە مێژووی دوورونزیکداگورزی بەهێزوتوندیان پێگەیشتووەلەسەردەستی(لیڤەرپوڵ)ئەگینا ئەتلەتیکۆ
وسیمیۆنی و ھاندەری سەرسەخت،کوجا مەرحەبا !!!!.
ئێستا ھەموان بۆیان ئاشکرابووکە ساڵانە چ ستەمێک لە گۆڵپارێزەکان کراوە لە (باڵۆن دۆر وزبێست دا و خەڵاتە تاکەکەسیەکانی تردا) و لە کاتێکدا گۆڵپارێز وبەرگریکار ئەنجامی یاریەکان یەکلایی ئەکاتەوەو خول و جامەکان بەدەست دێنن و خەڵاتەکان ئەدرێت بە ھێرشبەرێک کە جار ھەیە ھەشت ھەل لەدەست ئەدات تا گۆڵێک تۆمار ئەکات، چەندان گۆڵپارێزی وەک (کاسیاس و ئۆلیڤەرکان و بۆفۆن) چەندین ئەنجامیان بۆ تیپ و ھەڵبژاردەکان بەدەستھێنا و لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانەکانی (یوفا و فیفا) جوان وئاقڵ دائەنیشتن سەیری (میسی و ڕۆناڵدۆ)یان ئەکرد کە چۆن ئەبنە باشترین و دواھەمیشیان پارساڵ بوو کە(ئەلیسۆن) ھەموو شتێکی بەدەستھێنا و(میسی) باشترینی جیھانی پێ درا !!!،لیڤەرپوڵ ماڵئاوایی کرد لە چامپیۆنزلیگ و ئەوەی لە ئەلف وبێی وەرزش بە گشتی وتۆپی پێ بزانێت ئەوەحاڵی دەبێت کە دۆڕان بەشێکە لە یاری و تیپێک دۆڕانی قبوڵ نەبێت باشتر وایە خەریکی شتێکی تر بێت ، وردەکاری دۆڕاندنەکە ھەرچۆنێک بێت تازە بووە ڕابردوو بەڵام دەرسەکانی پێویستی بە خوێندنەوەی زیاترو وردترە چونکە لیڤەرپوڵ لە ھەموو شتێکدا نایابتر و شایستە تر و باشتربوو لە (گۆڵپارێز)دا نەبێت کە ئەمەش بەھۆی پێکانی (ئەلیسۆن)ەوەبوو و چونکە پێکانیش لەدەسەڵاتی کەسدا نیە واتە ڕێکەوت و قەدەرە وای کرد کە ڕوداوەکان وابن و ئەتلەتیکۆش لەھەمووشتێکدا لەدوای (لیڤەرپوڵ)ەوەن لە گۆڵپارێزدا نەبێت وئەم خاڵەش ئەنجامی یاریەکەی یەکلایی کردەوە و ئەم خاڵەش وائەکات سەرکەوتن بۆ ئەولا زۆر بە چێژ و سەرنج ڕاکێش بێت و دۆڕانی ئەملاش ناخۆش و بێزارکەربێت بۆیان بەڵام ئەوەی سەیرە ئەو ھەڵڵا گەورەیەیە کە ھاندەرانی چەند یانەیەکی تر ناویانەتەوە چونکە یاری دۆڕان و بردنەوەیە ولە چامپێۆنزلیگیشدا زۆر جار تیپی شایستە جامەکە نابات لەبەر شێوازی خولەکە کە وردەکاری بچوک ئەنجامی یاریەک یەکلایی ئەکاتەوە وە ک پێکانی یاریزانێک و بە یاریەکیش تیپێک ماڵئاوایی ئەکات و ئیتر تۆپی پێ وایە ،گەورەیی لیڤەرپول و ناشایستەیی دۆڕانەکەی و نادادپەروەری یاری و ناموستەحەقی ئەتلەتیکۆ ئەنجامی یاریەکەی گەورەکردوە ئەگینا خۆ لەھەمان کاتدا بروسیا دورتمۆندیش دۆڕا وتیپی تریش ئەدۆڕێت ، بۆیە لە دەربڕینی خۆشیدا زیادەڕۆیی نەکرێ باشە نەک (یوفا)خولەکان بە بۆنەی کۆرۆناوە ڕابگرێت و ئەمانیش ھیچیان بۆ نەمێنێتەوە!!

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close