کریستانۆ رۆناڵدۆ لە ترسی کۆرۆنا ئیتاڵیا بەجێ دەهێڵێت

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئیراڵیا بەجێدەهێڵێت و لە پۆرتوگاڵ دەمێنێتەوە.

میدیاکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان کردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئیتاڵیای بەجێهێشتووە و لە پۆرتوگاڵە، کە لەوەتەی رۆژی دووی ئەم مانگەوە بەهۆی نەخۆشی دایکی گەڕایەوە پۆرتوگاڵ، دوای یاریی یەکشەممەش کە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئینتەر میلانیان بردەوە، دۆن گەڕاوەتەوە پۆرتوگاڵ و لەگەڵ خێزانەکەی لە مادێرا لە دوورگەیەک ماونەتەوە.

بەهۆی راگیرانی یارییەکانی سێریا ئەی، یارییەکانی یۆڤێنتۆس وەستاون، تەنیا هەفتەی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ یۆڤی میوانداریی لیۆن دەکات، کە تاکو ئێستا چارەنووسی ئەم یارییەش دیار نییە.

تاکو ئێستا لە ئیتاڵیا نزیکەی 11 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووینە و زیاتر لە 600 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close