ئەنجامی پشکنینەکەی کیلیان مباپێ ئاشکرابوو

ئەنجامی پشکنینەکەی کیلیان مباپێ ئاشکرابوو، کە ئەمڕۆ سێشەممە گومانی لێدەکرا تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوو بێت.
کەناڵی RMCی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، ئەنجامی پشکنینەکەی کیلیان مباپێی هێرشبەری پاریس سانجێرمان نێگەتیڤ دەرچووە، ئەو یاریزانە فڕەنسییە تووشی نەخۆشی کۆرۆنا نەبووە، بەڵکو ئەو یاریزانە تەنیا لە سییەکانی تووشی هەوکردن بووە و ئەستەمە بتوانێت لە یاریی سبەی لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتمۆند یاریی بکات.

پێشتر سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی ئاشکرایکردبوو، مباپێ گومانی لێدەکرێت تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بێت، بۆیە پشکنینی بۆ دەکرێت.

لە فڕەنسا تاکو ئێستا 203 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووینە و 11 کەس گیانیان لەدەستداوە، بڕیاریش دراوە یارییەکانی خولی فڕەنسی بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بکرێن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close