کەریم بێنەزم و بێخێر

سيروان حسن / سليمانى

یەکێک لە ڕێکەوتە ناشایستەکانی تۆپی پێ ئەوەیە کەریم بنزیمە لە شوینی ڕۆناڵدۆی دیاردە یاری ئەکات و نەگبەتی ھاندەرانی ڕیاڵ لەوەدایە لەو زیاتر لەتیپەکەدا ماوەتەوە و قەدەریش وایکردوە لە سەردەمی کەریمدا (ھەرچەند کەریمیش نیە ) ژمارەی چامپیۆنزلیگەکانی ڕیاڵ زیاترە لە سەردەمی دیاردە .
ساڵانێکی زۆرە بنزیمە لەڕیاڵ یاری ئەکات و ھەمیشە جێگای ڕەخنە و گلەیی ھاندەران و چاودێران بووە بەڵام ھەر ڕاھێنەرێک ھاتوە وڕۆشتووە ئەم ھەر جێگای پارێزراو بووە لە پێکھاتەی تیپەکەدا وبگرە ھەر بۆندێکیان کردبێت لەگەڵ ھەر ھێرشبەریکدا بۆ یەدەگی کەریم بووە و یاریزانە تازەکە ھاتووە و ڕۆشتووە و بنزیمە ھەر لەجێی خۆیەتی .
جاران ئەیانوت کەریم ڕێ خۆشکەر و ئاسانکارە بۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی بەڵام دەرکەوت کە وانیە چونکە بێ کەریم لە خولێکی قورستر ڕۆناڵدۆ ھەر گۆڵکارە و ھەر کێبڕکێکەری گۆڵکاری خولی ئیتاڵیە. پارساڵ دوای ڕۆشتنی دۆن ماریانۆ ( یەک لە باشترین گۆڵکارەکانی خولی فەڕەنسی بوو) و ھەر لە ڕیاڵیشەوە چوبوە لیۆن گەڕێنرایەوە بۆ بۆ ڕیاڵ و یۆڤیتش ( کە یەکێک لەباشترین گۆڵکەرانی بۆندسلیگا بوو )بۆندی لەگەڵ کرا ،لەگەڵ ھێرشبەرانی تری ڕیاڵدا گلەیی زۆریان لێ دەکرێت کە گۆڵ کەم ئەکەن وئەوەتا ھەر بنزیمە گۆڵکاری تیپەکەیە ، بۆ ڤینیسۆس ڕەنگە ڕاست بێت و ھەلی پێ درابێت بەڵام بۆ ماریانۆ و یۆڤیتش ڕاست نیە چونکە ستەمیان لێ کراوە و ھەلی
یاریکردنیان پێ نەدراوە ئیتر لەسەر کورسی یەدەگەوە کەستان بینیوە گۆڵ بکات ؟ .
بنزیمە ھێرشبەری سەرەکی ڕیاڵە چاک بێت یان خراپ، گۆڵ بکات یان نا ھەرزۆرترین کات لەپێکھاتەی سەرەکیە کەئەمە ھەم ڕیاڵ و ھەم زیدانی ئیحراج کردوە و ڕوبەڕوی ڕەخنە وتوانجی زۆری کردونەتەوە کە بۆ؟ تۆ بڵێی زیدان ھێرشبەری یانەکانی تر نابینێت !! لەکاتێکدا لە پاریس سان جێرمان کاڤانی و ئیکاردی یاریان بەر ناکەوێت ، لە مان سیتی ئەگوێرۆ و ستیرلینگ و خیسۆس بەنۆرە یاری ئەکەن و تەنانەت لە ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆستا و مۆراتا بەسەرە بەشداری ئەکەن و لە لیڤەرپوڵ ئۆریگی یاری بەرناکەوێت ولە کوێ و لەکوێ ئەم بەتەمایە بە کەریم کێبڕکێی ھەمویان بکات متمانە و ھەلی یاری بەکەسی تر نادات لەبەر ئەو ، و ئەو یاریزانانەی تری لەکۆتریش کردوە و لە قەلیش ھەم لەیانەکانی پێشویان و ھەم لە یاری کردن لە ڕیاڵدا کە ئەمەش بێویژدانیە .
تۆپی پێ بە گۆڵ بردنەوەی تیا بەدەست دێت و خول و جامیش بە بردنەوە و سەرکەوتن بەدەست دێت و چامپێۆنزلیگ و لالیگا تیپێ بە دەستی ناھێنێت ھێرشبەری نەبێت یان ھێرشبەرەکەی کەریم بنزیمەبێت ، ئەوانەی کە ئەشڵێن کەریم دوھەم گۆڵکاری لالیگایە ئەگەر میسی ئەو کۆمەڵە یاریەی کە بێبەشبوو لەیاریکردن دانەبڕایە بەڕاستی ئێستا نزیکەی دووئەوەندەی کەریم گۆڵی ھەبوو ، چونکە ھێرشبەری تیپەکانی تر ھەلی بون بە گۆڵکاریان نیە و کێبڕکێ لەنیوانی یاریزانی دوو گەورەکەدایە و ئەوانی تریش یان خراپن لە گۆڵکردنا وەک ڤینسۆس یان یاری ناکەن وەک ماریانۆ و یوڤیتش .
سەیری ئەو سیستەمەم لێ دێت کە پەیڕەو ئەکڕێت لە و یانە گەورانەدا و لەڕیاڵیشا تۆ وەرە سەدان ملیۆن یۆرۆ بدەی بە یاریزان و ڕاھێنەرێک بھێنی ھەر بە ملیۆنان یۆرۆ بە ڵام بۆت نەبێت پێی بڵێی ئەمە بێویژدانیە ، ئەمە خزم خزمێنە و برادەر برادەرێنەیە ، ئەمە سەپاندنی مەزاج و خواستی خۆپەرستیە بەسەر یاریزاناندا نەک سەرپەرشتی و ڕاھێنەرایەتی ئەگینا خۆ دیدیە دیشامپ خەلەلی ئەقڵی نیە کە دەرگای ھەڵبژاردەی فەڕەنسای لە کەریم قفڵ داوەو کلیلەکەشی فڕێداوەتە دەریاوە چونکە لە سەردەمیکداین کە ڕۆناڵدۆ ومیسی و نیمار و ئیمپاپی و لیڤاندۆڤسکی و مانی و سەڵاح و کێ و کێ ھێرشبەری ھەڵبژاردەکانی جیھانن ، ھەڵبژاردەیەک نابێتە پاڵەوان گۆڵکەرەکەی بنزیمە بێت.
ئەم دنیایە قەدەر و ڕێکەوت و ناوچەوان زۆرترین ڕۆڵ ئەگێڕی تیایدا لەکاتیکدا ئۆبامیانگ و ئیکاردی و ھالاند و ئیمپاپێ وزۆر ھێرشبەری تر خەون بەیاریکردن بۆ ڕیاڵ ئەبینن ، ئەمان دانیان گرتووە بە یاریزانێکدا کە قەدەر نەبێت موستەحەقی لیۆن یان مارسیلیا زیاتر نیە ونەشبووە ئەگینا قەدەر نەبێت لیڤاندۆڤسکی و ئیکاردی و ھاری کین و ئەگویرۆ و کۆتینھۆو کاڤانی وئۆبامیانگ و کێ وکێ چارەکێکی ئەو چامپێۆنزلیگیان نیە !!!!
کاتێک ڕیاڵ یەک لەسەریەک چامپێونزلیگی ئەبرد چەندین جار وتومە ئەم ھەمو سەرکەوتنانە بە دە یاریزان و نیوەوەیە جا وەرە یانزەی تەواو بن ، ھەمیشەش مەبەستم لەنیوەکە ئەو بووە بەڵام سەیر و عەجایب و سەرسوڕمانەکە لەوەدایە چۆن ئەم ھەموو کاتە مایەوە و چۆن ئەم ھەموو ھەلەی پێدرا، ئەگینا چۆن تیپێک کاسیاس و ڕائول و ڤان نیستەڕۆی و ڕۆناڵدۆی گەورە و ئۆزیل و ئاریان ڕۆبن وکاکا و ھیگواین ودیماریا و و کریستیانۆی مەزن کە تائێستاش زۆربەیان ئەستێرەی خول و تیپەکانیانن بە ڕێ ئەکات بە شێوازێکی ناشایستە و ناشرینیش بەڵام دانی گرتووە بە کەریم بنزیمەی بێ نەزم و نیزامدا و بە ھیچ شێوەیەک دەستبەرداری نابێت .
جا خۆشی و نوکتە لەوەدایە ئەم ھەموو نوسین و لێکدانەوانەی لەم چەند ڕۆژەدا لە سەر کەریم بنزیمە نوسراوە و گوتراوە لە یاری چارەنوسسازی مان سیتی زیدان گوێ بەکەس نادات و بە شارەی کابتنیەوە نەوەت دەقیقەی ڕێک یاری ئەکات بە کاتە زیادکراوەکانیشەوە، ئەڵاھومە مەگەر یان لە ڕاھێنانەکانە توشی پێکان بێت یان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close