مۆرینهۆ به‌ هانده‌رانی تۆتێنهام پێده‌كه‌نێت!

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێكی تۆتێنهام، له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه‌ و هاری كه‌ین تووشی پێكانبوون، سۆن هیۆنگ مینیش به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كۆریای باشوور له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، كه‌ ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت به‌هۆی گه‌شته‌كه‌ی، تۆتێنهام پێویستی یاریزانی شوێنگره‌وه‌ هه‌بوو و هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه‌ داوایه‌كیان له‌ مۆرینهۆ كرد، به‌ڵام مۆرینهۆ به‌ شێوه‌یه‌كی كۆمیدی باسی ده‌كات.

پێگه‌ی گۆڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هانده‌رانی تۆتێنهام داوایان له‌ مۆرینهۆ كردووه‌، كه‌ یاریی به‌ یاریزانی لاوی یانه‌كه‌یان ترۆی بسبب بكات، به‌هۆی پێكانی یاریزانه‌كانی، به‌ڵام سپێشه‌ڵ وه‌ن به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌یر باسی ئه‌و یاریزانه‌ ده‌كات و سه‌یری به‌ داوای هانده‌رانی سپێرز دێت.

مۆرینهۆ، ده‌رباره‌ی ئه‌و داوایه‌ و ترۆی بسبب، به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ گوتویه‌تی: ”هانده‌رانی تۆتێنهام داوام لێده‌كه‌ن پشت به‌ یاریزانێك ببه‌ستم، هه‌ر نازانم شێوه‌ی روخساری چۆنه‌، ئاخر چۆن یاریی به‌ یاریزانێك بكه‌م كه‌ هه‌ر نایناسم”، ئه‌م قسه‌یه‌ی راهێنه‌ری تۆتێنهام ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆدا هێنا و دوور نییه‌ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی، له‌ یاریی داهاتوو بێده‌نگ نه‌بن به‌رامبه‌ری.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close