ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی سەرکێشییەکی ڕاهێنەری بارسێلۆنا لە کلاسکیۆ ئاشکرا دەکات

 

وێرای تێپەڕبوونی دوو رۆژ لەسەر یاری کلاسیکۆی ڕیال مەدرید و بارسێلۆنا بەڵام کاردانەوەکانی سەر ئەو یارییە لە میدیکان هەر بەردەوامە و درێژەی هەیە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە کیکی سیتین ڕاهێنەری بارسێلۆنا لە یاری کلاسکیۆ سەرکێشی کردوە و یاریزانێکی لە پێکهاتەی سەرەکی یاری پێکردوە وێرای ئەوەی کە دیزانی ئەو بەشێوەیەکی تەواو بۆ ئەم یارییە سەختە ئامادە نییە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە سیتین (جۆردی ئالبا)ی بەرگریکاری چەپی یانەکەی لە پێکهاتەی سەرەکی یاری پیکردوە و تا کۆتایی یاریش دەرینەهێناوە وێرای ئەوەی یاریزانەکە ئامادە نەبوە و نیەتوانیوە ئاستی پێویستیش پێشکەش بکات، ئەویش بەهۆی دوور کەوتنەوەی لە کەش و هەوای یارییەکان بۆ ماوەیەکی درێژ بەهۆی پێکانەکەیەوە، بەگوێرەی هەواڵەکە ڕاهێنەری بارسێلۆنا سەرکێشی بە بەشداری کردنی ئالبا کردوە سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە دوای ماوەیەکی زۆر لە دابڕان تەنها دوو مەشقی لەگەڵ یانەکە کردوە!

جێی ئاماژە پێکردنە، ئالبا لە کلاسکیۆی بیرنابیۆ کە بەئەنجامی 2-0 بۆ ریال مەدرید بەکۆتا هات نەیتوانی ئاستی پێوست پێشکەش بکات و لە گێمی دووەمیش ماندووبوون و هیلاکی تەواوی پێوە دیاربوو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close