کلاسیکۆ یان خەلاسیکۆ

سیروان حسن/سلێمانی

لە زوربەی خولە ناوخۆییەکانی دنیا یاریەک یان چەند یاریەک ھەیە کە ناسراون بە لوتکە و دێربی ، لەوڵاتی میسر یاری ئەھلی و زەمالیک ژیان لە قاھیرە ئەوەستێنیت، لەئێران ڕۆژی یاری ئیستیقلال و پیروزی ، تەنانەت لەکوەیت یاری قادسیە و عەرەبی وەک نیمچە قەدەغەی ھاتوچۆی لێ دێت ئیتر باسی ئینگلتەرا و ئەڵمانیا و بەڕازیل و ئەوانی تر ناکەم ، بەڵام لەھەموو دنیایا یەک کلاسیکۆ ھەیە ئەویش کلاسیکۆی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەیە و ھەر شتێکی تر ناونرابێت کلاسیکۆ لەمەوە وەرگیراوە واتە کۆپیە . ئەم یاریە ڕەھەندی وەرزشی وناوچەیی و ئابوری و سیاسی زۆری ھەیە و کۆمەڵێک تەقالیدی جیاوازی ھەیە و پەیوەندی بە یاریەکانی پێش خۆی و پاش خۆی نیە ،ھەمو یاریزانێک ئاواتی یاریکرنە لەو بۆنەیەدا و پێشکەش کردنی ئاستی بەرزە تیایدا، کە زۆر جار بۆتە دەسپێکی دەرکەوتنی ئەستێڕەی مەزن یان ئاوا بونی ،زۆرجار بوەتە سەرەتای ھەستانەوەی لایەک یان داڕمانی لایەک ،زۆر جارڕاھێنەری لەسەر دەرکراوە یان بوەتە ھۆی ھێشتنەوەی لەتیپەکەدا ھەربۆیە بردنی لالیگا بەبێ بردنەوە لە کلاسیکۆدا چێژی تەواو نادات بۆ ھەردووتیپ ، ئالەبەر ئەمانەو چەندین پاڵنەری ترە کە سەدان ملێۆن بینەری ھەیە و لەبەر ئەمانە پێی دەوترێت کلاسیکۆ کەوەک عەرەب ئەڵێت ( اسم علی مسمی). کە کارێکی چاک ڕوئەدات کورد ئەڵێ بەبەردێک دوو نیشانەی شکان ، بردنەوەی کلاسیکۆش بۆ ڕیاڵ چەند نیشانەیەکی پێکاکە ڕەنگە ببنە سەرەتای ئومێدێگی گەورە ، تۆ پێشەنگی لالیگا وەرگریتەوە و لە بەرشلۆنەی رکابەرت و لە یاریگای خۆتا و بەو ئاستە باشە و متمانە بۆ ھەندێک یاریزانت و جەماوەر وڕاھێنەر بگەڕێنیەوە لەدوای یاری مان سیتی و زۆر شتی تریش ئەمانە چەندین خاڵی ئەرێنین بۆ ڕیاڵ کەدەکرێ کاریگەری گەورە دروستکات لەسەر داھاتوی لالیگا و یاری مان سیتیش ،ئەگەر کاریگەری نەبوایە گواردیۆلا ھەڵنەئەستا بەتەعلیم دادان ونەسیحەت کردنی کیکی سیتین بۆ چۆنیەتی یاریکردن لەگەڵ ڕیال . کلاسیکۆ ناوی خۆی بە خۆیەوەیە تەقالید وپێوەرەکانی جیاواز و تایبەتن پێشبینی کردن تیایدا سەخت وئەستەمە ھەزار و یەک پاساتی یاریەکانی پێشوو بەکەلکی چی دێت کە لە یاریەکانی پێشوشدا تیری شتیگنی گۆڵپارێزفریادڕەسی بەرشلۆنەبووەو زۆربەی ئەو یاریانەی بردویانەتەوە ئەو ڕزگارکەری تیپەکەی بووە نەک سوپەر ھاتریک لە ئیبار !!!. ئامارەکانی یاری کلاسیکۆ ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە بەرشلۆنە لە پاشەکشێدایە و وەکو چەند جارێک باسم کردوە ھەروەک چۆن میسی لەڕابردوا ھۆکاری سەرکەوتنەکان بووە ، لەئیستاشدا ھۆکاری سەرەکی ئەم پاشەکشەیەیە چونکە میسی نەبێ کیکی سیتین بەخەونیش نابێت بە ڕاھێنەری بەرشلۆنە و ھەموو فەلسەفەیەکی ڕاھێنانی ببێتە ئەوەی بەشان وباڵی میسیدا ھەڵبات و بەڕاستی بە شێوازی یاریکردنی بەرشاوە دیارە کەھەمویان یاری بۆ میسی ئەکەن و ھەر یاریزانێک تۆپ وەرئەگرێ چاوە چاویەتی تۆپەکە بات بەمیسی ئەگەر خۆی لە ناو ھێڵی شەش یاردەشابێت و ئەوەی درکی بەو شێوازەنەکردبێ بە چاوی نوقاوەوە سەیری یاری کردووە،ئێ شتێکی بەڵگە نەویستە کە میسی خراپ بێت تیپەکە ھەمویان خراپ ئەبن ئەی ئەگەر ئەو لە خراپیدا بکەوێتە فاوڵ کردن وئینزار وەرگرتن ئەوانی تر ئەبێ چۆن بن. ڕێژەکانی کۆنتڕۆڵی تۆپ و ھێرشی کاریگەر و شوت لێدان و ھەموو ئامارەکانی تری کلاسیکۆ دەرخەری شپرزەیی بارودۆخی بارسان کەلە جێگای تردا باسم کردوە وەتەواو پێچەوانەی ڕای پسپۆڕانی لەمەڕخۆمان بوو کەپێیان وابوو بارودۆخی بارسا چێترە و گوایە بۆیە میسی لەکلاسیکودا گۆڵ کەم ئەکات ڕاھێنەر وەک چەکێکی نھێنی ئەسیست بەکاری ئەھێنێ کەبۆ لێکدانەوەی ئەمەیان پێویستمان بە ڕای پسپۆڕێکی سەربازیە . بە حوکمی ھەندێک ئەتەکێت و ھەلسوکەوتی جەماوەری ڕیاڵ چونکە سروشتی خەڵکەکە و مەزاجی مرڤەکانی جیاوازن لە کەتەلۆنیەکان یان باسکەکان یان لە جەماوەری لیڤەرپول و دۆرتمۆند و ئەتلەتیکۆش و ھەمیشە بەو سروشتە مامەڵە ئەکەن وجیاوازن و خۆیان بە لارە مل و ژێربار وغەدرلێکراوی کەس نازانن و گیانی تۆڵە و سروشتی توند وڕەقیان تیاداکەمە زۆر جار سانتیاگو برنابیو ناو نانرێت بەدۆزەخ یان ناشبێتە دو
ۆزەخ بۆ تیپە میوانەکان و ھەندی جار کاریگەری نیگەتیڤیشی لەسەر یاریزانانی ڕیاڵ خۆشی ھەبوە بەڵام بەو ڕادەیە نیە و نەبوە کەببێتە باخچە و حەدیقەی پشتەوەی نیوکامپ کەئەمەیان بێویژدانیە و حەق نەبوو شرۆڤەکارێکی پیشەگەر وابڵێت کە ھێشتا خەڵاتی باشترینیەکەی ھەڵاوی لێ ھەلئەستێ ، ئێ ئەوەتا وانەبوو وھەموو ئەوپێشبینیانەی کە لە زوبان کوردیەکان بیستم دروست پێچەوانەکەی ڕاست بوو، چونکە ئەمە کلاسیکۆیە و باگاڵتە واناونەنراوە و سانتیاگوش نەباخچە بوو نەحەدیقەو گوڵ و گوڵزار بەڵکو مەحجەر بوو خاڵە میسی و ئەوانەی تری تیا حەجر کران ڕێک وەکو ئەوانەی شوبھەی کورونایان لێ ئەکرێت وئیتر ھەمومان نەجاتمان بوو لە پێشبینی و ڕاپرسی وڕیاڵ چەند ئامانجێکی بە بەردێک پێکا و خەلاسی بوو لەدەست دووھەمی و بێ متمانەیی و ڕکابەرەکەی بۆیە ناوم لێنا خەلاسیکۆ…

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close