بەر لە کلاسیکۆ ڕامۆس بەڕێزێکی زۆر باسی مێسی دەکات

 

وێرای ئەو ڕکابەری و دژیایەتییە زۆرەی نێوان ڕامۆس و مێسی هەیە، بەڵام کاپتنی ڕیال مەدرید لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا زۆر بە ڕێزەوە ستایشی مێسی کاپتنی بارسێلۆنای کرد.

ماڵپەڕی gaol لەم بارەیەوە ئاماژەی بە چاوپێکەوتنێکی تازەی ڕامۆس داوە کە بەڕێزەوە باس لە مێسی دەکات و دەڵێت” ڕێزێکی زۆرم هەیە بۆ لیۆنێل مێسی، پێم وایە ئەو یەکێک لە باشترینەکانی مێژووی تۆپی پێیە، هیوادارم ئەو بۆ سبەی لە یاری کلاسکیۆدا لە ڕۆژی خۆی و ئاستی خۆیدا نەبێت، لەبەر ئەوەی تەنها ئەگەر ئەو ئاستی چاوەڕوانکراو پێشکەش نەکات ئێمە کارمان ئاسان دەبێت و کارەکەمان بە باشی ئەنجام دەدەین.

هەر سەبارەت بە مێسی ڕامۆس گوتیشی مێسی کلیلی بارسێلۆنایە و لە نێو باشترینەکانی هەموو مێژووی تۆپی پێیە زۆر ڕێزی دەگرم، بۆیە وەک هاوڕێیەک هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم بەڵام دوور لە ڕیال مەدرید.

سەبارەت بە شێوازی یاری ڕیال مەدرید لە کلاسیکۆ ڕامۆس گوتی ” بارسێلۆنا بە فشاری بەهێز دەشڵەژێن و تۆپ لەدەست دەدەن وەک لە کلاسیکۆی ڕابردوو ئەنجاماندا، بەڵام ئەو کارە مەترسی زۆریشی تێدا هەیە، پێم وایە لە زۆربەی یارییەکانی دیکەی بارسا یانەکان زۆر ڕێزی بارسێلۆنا دەگرن بۆیە ناتوانن ئەو شێوازە بەسەر بارسێلۆنا بسەپێنن، ئێمە ئەو چەکە جارێکی دیکەش بەکار دەهێنین.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close