به‌په‌له‌: لیڤه‌رپوول به‌ هۆی كۆڕۆناوه‌ ناسناوی پرێمه‌رلیگ له‌ ده‌ست ده‌دات

له‌ نوێترین ڕاپۆرتی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ڕیتانی هه‌واڵێكی ناخۆشی بۆ هانده‌رانی لیڤه‌رپوول بڵاو كرده‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ له‌ ئه‌گه‌ری بڵاو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و بڕیاری حكومه‌ت و به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو بۆنه‌ وه‌رزشیه‌كان ئه‌وا لیڤه‌رپوول ناتوانێت ناسناوه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت

ده‌یلی مه‌یل له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ كه‌ له‌ ته‌له‌ گرافی وه‌رگرتووه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌، ئه‌گه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌ ته‌شه‌نه‌ بكات له‌ به‌ڕیتانیا ئه‌وا حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ بڕیار ده‌دات سه‌رجه‌م بۆنه وه‌رزشیه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ هه‌ژمار ناكرێت و خولی ئه‌مساڵ هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ش بێت ئه‌وا لیڤه‌رپوول ناتوانێت ناسناوه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت كه‌ ته‌نیا پێوستی به‌ 12 خاڵه‌ تا ناسناوه‌كه‌ یه‌كلا بكاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بڕیار ده‌درێت هیچ یانه‌یه‌ك دا نه‌به‌زێت بۆ خولی پله‌ یه‌كه‌كانی ئینگڵته‌را

ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڤایرۆسێكی كوشنده‌یه‌ دوو مانگ له‌ هه‌موو جیهان بڵاو بۆته‌وه‌، تا ئێستا له‌ 50 وڵات زیاتر له‌ 80 هه‌زر كه‌س تووش هاتووه‌ و نزیكه‌ی 3 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close