کیکێ پێش کلاسیکۆ دوو ئەستێرەی بۆ گەڕایەوە

کەمێک پێش ئێستا لە مەشقەکانی بارسێلۆنا، هەردوو یاریزانی پێکراوی یانە پیکێ و ئەلبا گەڕانەوە مەشقەکانی یانەکە و دەستیان بە ئامادەکاریی کرد بۆ یاریی کلاسیکۆ

ئێل چرینگیتۆ تیڤی باسی لەوە کردووە ئەلبا بەشداری بەشێک لە مەشقەکانی کردووە پیکێش بێ کێشە بەشداری تەواوی مەشقەکانی یانەکەی کردووە ئامادەیە بۆ یاریی کلاسیکۆ

لە لای خۆشیەوە سپۆڕت ئاماژەی بەوە کردووە کیکێ سێتیێن بڕیاریداوە بەهەمان پێکهاتەی یاریی ناپۆلی بەشداری کلاسیکۆ بکات، تەنیا ئارسەر لە شوێنی ڕاکیتیچ بەشداری پێ دەکات

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close