بارسێلۆنا گرێبەست پێشکەش گۆڵکارێکی ناسراوی خولێکی گەورەی ئەوروپا دەکات

 

وا دیارە یانەی بارسێلۆنا لە ئێستاوە کار لەسەر گواستنەوەی گۆڵکارێکی نایاب بۆ ڕیزەکانی دەکات، بەگوێرەی تازەترین هەواڵ یانە کەتەلۆنییەکە گریبەستێکی پێشکەش بە گۆڵکارێکی بەتوانا کردوە.

ماڵپەڕی TheAthleticUK ی ئینگلیزی لەم بارەیەوە ئاماژەی کردوە کە کارگێڕی بارسێلۆنا ئۆفەرێکی فەرمییان پێشکەش بە یانەی (ڕید بۆل لایبزیک)ی ئەڵمانی کردوە بۆ ئەوەی هێرشبەری یانە ئەڵمانییەکە و هەڵبژاردەی مانشافت لەم هاوینە پەیوەندی بە ڕیزەکانی یانە کەتەلۆنییەکە بکات، ماڵپەڕەکە هیچ زانیارییەکی دیکەی سەبارەت بە شێوازی ئۆفەرەکە و بری پارەی تەرخان کراو بۆ ئەم کارە نەدرکاندوە.

جێی ئاماژەیە، کە بارسێلۆنا بەهۆی پێکانی سوارێز و عوسمان دیمبلی ڕووبەڕووی کێشەی گەورە دەبێتەوە و ئەم بابەتە کاریگەری نەرێنی لەسەر لەسەر هێڵی هێرشبردنی یانەکە هەیە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close