ڤیدیۆ: لە خولی مەقدۆنی رووداوێکی سەیر و سەمرە تۆمار کرا

 

لە یاریگاکانی تۆپی پێ هەمیشە چەندین دیمەنی سەیر و سەمەرە و سەرنج ڕاکێش تۆمار دەکرێن، لە دوایین گەڕی خولی مەقدۆنی، یاری نێوان بترۆف و باندیف ڕووداوێکی سەیر ڕوویدا.

وەک لە ڤیدیۆییەکە دیارە بەرگریکارێکی یانەی یانەی ئەکادیمیا باندیف دوای ئەنجامدانی هەڵدانی لا تۆپێکی یەدەگی بە دەستەوەیە لەو کاتە هێرشبەری یانەی ڕکابەر بە تیژی بۆ گۆلی ئەوان دەڕوات ئەویش هیچ چارەیەکی نابێت تەنها ئەوە نەبێت تۆپە یەدەگەکەی دەستی بەکار بهێنێت و بە تۆپەکەی ژێر قاچی هێرشبەرەکەی دادەدات و هێرشەکە ڕادەگرێت، بۆیە ناوبژیوان کاتێک یاری ڕادەگرێت بەکارتی سوور یاریزانەکە دەردەکات و لە کۆتایشدا یانەکەی بە تاکە گۆڵێک یارییەکە دەدۆڕێنن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close