پلانی ڕیال مەدرید بۆ گواستنەوەی هالاند ئاشکرا دەکرێت

 

بەرنامەی (ئیل چێرنجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا پلانی یانەی ریال مەدریدی بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری لاوی یانەی بڕوسیا دۆڕتمۆندی ئەڵمانی ئاشکرا کرد.

بەگوێرەی بەرنامەکە دوای ئەو ئاستە بەرزەی هالاند لەم وەرزە لەگەڵ هەردوو یانەی ڕیدبۆل سالزبۆرگی نەمساوی و دۆرتمۆندی ئەڵمانی پێشکەشی کردوە و لەگەڵ ئەو هەموو گۆڵەی تۆمار کردوە، یانەی ڕیال مەدرید هالاندی وەک ئامانجێک دیاری کردوە و بۆ ئەم مەبەستەش یانە ئیسپانییەکە پلانێکی تۆکمەی داڕشتوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی شکاندنی گرێبەستەکەی یاریزانەکە بۆ مەدرید بهێنێت.

لەم بارەیەوە لە بەرنامەکە هاتوە کە هالاند مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەی تەنها 75 ملیۆن یۆرۆیە کە لەساڵی داهاتوو ئەکتیڤ دەکرێ، بۆیە ئەو بڕە پارەیە بۆ گۆڵکارێکی لاوی بەتوانا لای ڕیال مەدرید کێشە دروست ناکات، بۆیە یانە مەدریدییەکە لە نزیکەوە تا ئەو کات چاودێری پێشکەوتنی یاریزانە نەرویجییەکە دەکات و بەم زووانەش بە فەرمی لەگەڵ یانەی دۆڕتمۆند دەست بە گفتوگۆکردن دەکات، ئەگەر یانە ئەڵمانییەکەش ڕازی نەبێت، ئەو کات ڕێگەی شکاندی گرێبەستەکەی دەگرێتە بەر.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close