پشکنینی نەخۆشی کۆرۆنا بۆ مێسی دەکرێت

چارەنووسی یاریی ناپۆلی و بارسێلۆنا یەکلابووەوە

چارەنووسی یاریی ناپۆلی و بارسێلۆنا یەکلابووەوە، کە وابڕیارە رۆژی رۆژی سێشەممە لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ بەڕێوە بچێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، تاکو ئێستا هیچ مەترسییەک لەسەر دواخرانی یاریی ناپۆلی و بارسێلۆنا نییە، لەکاتێکدا ئەمڕۆ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سێ یاریی لە سێریا ئەیبەڕێوەچوون.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، تاکو ئێستا بەرپرسانی یوێفا هیچ نیازێکیان بۆ دواخرانی یارییەکە نییە، بەڵام بڕیاریانداوە رێکارێکی توند بۆ یارییەکە بگرنە بەر.

بڕیاردراوە سەرجەم یاریزانان و ئەندامی شاندی بارسێلۆنا لەکاتی گەشتەکەیان بۆ ئیتالیا پشکنینیان بۆ بکرێت، بۆ ئەوەی لەوە دڵنیاببن هیچ کەسێکیان تووشی ئەم نەخۆشییە نەبوون، تەنانەت مێسی وسەرجەم یاریزانەکان دەبێت پشکنینی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ بکرێت، لەکاتێکدا چەندان کەس لە ئیتالیا بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close