ڕیال مەدرید بە دانانی نرخێکی نوێ بۆ کڕینی پۆگبا مانچێستەر یۆنایتد شۆک دەکات

 

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی زانیاری تازە لەسەر فرۆشتنی پۆل پۆگبا بە ڕیال مەدرید ئاشکرا دەکات و ئاماژەی دەکات کە یانە ئیسپانییەکە بە دانانی نرخێکی تازە بۆ کڕینی پۆگبا یانە ئینگلیزییەکەی شۆک کردوە.

ڕۆژنامەی (زا صەن) بڵاویکردوەتەوە کە تازەترین ئۆفەری ڕیال مەدرید بۆ کڕینی پۆگبا لە هاوینی داهاتوو پێچەوانەی پێشبینییەکان تەنها 50 ملیۆن پاوەن دەبێت، ئەوەش یانە ئینگلیزییەکە و یاریزانەکەش شۆک دەکات لەبەر ئەوەی مانچێستەر یۆنایتد هەرگیز ئامادە نییە بەو بڕە پارە کەمە دەستبەرداری یاریزانەکەی ببێت، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە کارگێڕی شەیتانە سوورەکان نایانەوێت بە کەمتر لە 150 ملیۆن پاوەن پۆگبا بفرۆشن، بۆیە ئەگەری هەیە هەوڵ بدەن گرێبەستێکی تازەی لەگەڵ واژۆ بکەن تا پارێزگاری لە یاریزانەکە بکەن.

جێی ئاماژەیە ڕیال مەدرید لەسەر فەرمانی زێدانی ڕاهێنەر داوای پۆگبای کردبوو، پارساڵ مێرەنگی ئامادەبوو زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەن بۆ گواستنەوەی پۆگبا سەرف بکات، بەڵام کارەکە ئەنجام نەدرا، بەلام دواتر بەهۆی دەرکەوتنی (ڤیدی ڤاڵڤێردی)پلانەکانی ڕیال مەدرید بۆ کڕینی پۆگبا گۆڕانکاری گەورەیان بەسەر هات !

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close