مانچستەر سیتی یاری بە پارە کرد یان بە ئاگر

سيروان حسن / سلێمانى

ئەو یاسایەی بە یاری پاک ناسراوە و نزیکەی١٠ ساڵێکە کاری پێ دەکرێت کە ئەوە سەپێنراوە بەسەر یانەکاندا کە نابێت ھیچ یانەیەک قەرزداری یانەیەکی تربێت گرنگترین خاڵی کە (بەخاڵی سفر) ناسراوە ئەوەیە کە ئەبێت پارەی ھاتوو بۆ یانەکە واتە دەسکەوتی یانەکە جیاوازی لەگەڵ مەسروفی یانەکە واتە پارەی خەرجکراو سفر بێت واتە ئەبێت لانی کەم داھات یەکسان بێت بە خەرجی.

ئەم یاسایە بەحساب بۆ ئەوەبوو ھەلی یەکسان بۆ ھەموان بڕەخسێنێت و دادگەری لە یاریدا ھەبێت و جیاوازی نێوان یانەکان کەم کاتەوە و نرخی یاریزانەکان و بابەتە پەیوەندی دارەکان بەرزنەبێتەوە و یانەکان پشت بەئەکادیمیاو فێرگەکانی خۆیان ببەستن و ئەو پارەیەی بەکارئەھێنرێت لە دەزگا وەرزشیەکاندا زۆر گوماناوی نەبێت، کە ئاشکرایە زۆربەی ئامانجەکانی نەپێکاوە چونکە جیاوازی نێوان یانەکان زیادبووە و بواری کێبڕکێ تەسکتر بۆتەوە و نرخەکان زۆر زیادیان کردووە و یانەکان دەزگای تایبەتیان دروستکردووە بۆ فڕاندنی یاریزان لە یەکتری و دنیایەک پارەی گوماناوی تێکەڵاوی وەرزشبووە.

ئینجا بابێینە سەر مانچستەر سیتی کە لەو ڕۆژەوەی (شێخ مەنسور کوڕی شێخ زاید) بۆتە خاوەن و سەرۆکی کەوتۆتە کێبڕکێی کڕینی کۆمەڵێک ئەستێرە و گواردیۆلاشی کردە ڕاھێنەریان بۆ بەدەستھێنانی چامپوێنزلیگ و ھەموو خولە گرنگ و ناگرنگەکانی تریش و بۆ بەدیھێنانی ئەم ئامانجەش ھەموو شتێک ساز و ئامادەیە ودەرگای قاسەی خستەسەرپشت و دەفتەری چەکی کردەوە لەپێناوی ئامانجەگەورەکەدا. ڕون و ئاشکرایە ئەو ھەموو ئەستێرەو ناوە گەورەیە و خەرجییان یەکناگرێتەوە لەگەڵ داھات و دەسکەوتی مان سیتی چونکە ئەو لە شارەکەی خۆشیا گەورەترین نیە چ جای گەورەی ئەوروپا بۆیە پێویستی بە سپۆنسەری زەبەلاحە کە (کۆمپانیای ئیتیحادە) کە ھەر موڵکی خاوەن یانەکەیە و بۆ گەیشتن بەو خاڵی سفرەی کە لە یاساکەدا ھەیە پێویست بە ژمارەی داھاتی نادروست ئەکات، وە لەبەر ئەوەی سپۆنسەرکەر و سپۆنسەرکراو ھەر یەک ماڵە داھاتەکان گەورەکراون چونکە (لەگیرفانی ڕاستی)خۆیان پارەیان خستۆتە (گیرفانی چەپ) کەئەمەش شکانی یاساکەیە کە سزای جۆراوجۆری تیایە و سزاکەی مان سیتی لەسزا زۆر قورسەکانە چونکە سەرپێچیەکە گەورەیە و لە ئەوروپا ئەو يارييه گوماناوييه ناچێتە سەر کە لە ئاسیا یانەکانی وڵاتانی کەنداو لەکەڵ یەکێتی ئاسیا ئەیکەن بەناوی پیشەگەری و خاوەندارێتی و سەربەخۆیی یانەکان سەد حیلە و حەواڵەیان بۆ چووەتە سەر و لە ئەنجامی ئەوەدا ھەندێ وڵاتی گچکە چونەتە ترۆپکی ئاسیا و ھەندێ وڵاتی تر بونەتە قوربانى.
بابێینەوە سەر سزاکەی سیتی کە ئەگەر بچەسپێت و تانەکەی سیتی رەتکرێتەوە گورزێکی گورچکبڕ ئەبێت بۆ یانەکەو ئەولاتریش و ڕەنگە ببێتە ھۆی پچڕانی تەزبیحی پێکھاتەی یانەکە و ڕۆشتنی ئەستێرەکانی ھەر لە گواردیولاوە ھەتا بێڕناردۆسیلفا و دیبرۆین و ئەگوێرو و گوندوگان وسانی وھەتا دوایی، وە ڕۆشتنیان لەو بارودۆخەشا زیانی گەورەی مادی ومەعنەوی ئەبێت بۆ یانەکە چونکە کاتێک زۆربەیان بیانەوێ بڕۆن نرخی کەمتر ئەکەن و ھەموشیان بە نرخی بەرز کڕراون و دیارە ھەڵوەشانەوەی پیکھاتەی تیپەکەش زیانێکی مەعنەوی گەورەیە لەسەر خاوەنەکانی کەبەماندوبونێکی زۆر پێکیان ھێنا، ھەرگیز وەک ئەوەش نابێت کە پسپۆڕێکى وەرزشىى كورديم بینی له يەكيك له كەناڵه ئاسمانيەكاندا ئەیوت: (سەپاندنی سزاکە لە بەرژەوەندی گواردێۆلایە چونکە پەستانی چامپیۆنزلیگی لەسەر نامینێ و گوایە گواردیۆلا وتویەتی پریمەرلیگ موھیمترە لە چامپیۆنزلیگ)، بەلام پیپ گوارديولا کاتیک وای وت کە دەستی لە بن ھەمانەی چامپیۆنزلیگ دەرچوبو دەمی نەئەگەیشتە ترێی ئەوروپا بۆیە ئەیوت بەخوا ترشە ئەگینا ھەر ئەو بوو لە پێناوی خەونی چامپیونزلیگدا ئەو ھەموو پارەیەی بە یاشێخ سەرف کرد و ھیچ لە ھیچیش دەرچوو چونکە مان سیتی ئەو ھەمو پارەیەی بو (جامی FA cup و کاراباو و پریمەرلیگ )سەرف نەکردوە کە ئەگەر پارساڵ سیستمی ڤاریان کار پێبکردایە پریمەرلیگیشی بە نسیب نەئەبو، ھەروەھا ھەمان پسپۆڕ ئەیوت :(ئیحتیمالە ناسر خڵێفی سەرۆکی پاریس سان جیرمان لەپشت سزاکەوەبێت و خۆشی بۆیە سزانادرێت چونکە ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە) ھی چی نازانم !! مەگەر( ئەندامی ژوری بازرگانی ئەوروپابێت )!!!!!، ھەمان ئەو سەرپێچییانەی مان سیتی کردویتی پاریسیش کردوێتی و خراپ تریش بەڵام چونکە خڵێفی لە کەناڵەکانی بین سپۆرت کاری کردووە ئیحتیمالە کۆمەڵێک کەسی زیرەک نا فێڵباز تری لە دەوربێت و پارێزبەندی و خۆپارێزی زیاتریان کردبێت بەڵام بەم نزیکانە ئەویش پێوە ئەبێت وبە دڵنیاییەوە سزای خۆی و یانەکەی ئەدرێت و ھەمان چارەنوسی (محەمەد بن ھەمامی )ھاوڕێی وهـاونيشتمانى چاوەڕوانێتی، وادياره ئه و كاكى پسپوره بێ ئاگايه لەوەى كه ئەو پوستانەى (جوزيف پلاتر و پلاتينى و محمد بن هـمام و ئەوانى تريش هـەيان بوون له پێشدا نەبوونه بەربەست بۆ لێ پرسينەوه لێيان بەرامبەر ياسا و رێسا، وه خاوەنى مانچستەر سيتى دەبووايه له هـەمووان باشتر بيزانيايه كەبون بە گەورەی ئەوروپا بە پارە نیە و بۆ فرۆشتن نیە کۆمەڵێک یاساو ڕێساو تەقالیدی خۆی ھەیە کە لە بازاڕ و سۆپەرمارکێتەکان دەست ناکەون.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close