بیرۆکەیەکی شێتانە.. مایوێزەر دەیەوێت لە یەک رۆژدا دژی حەبیب و مەکگریگۆر یاریی بکات

فلۆید مایوێزەری بۆکسێنەری بەناوبانگی ئەمریکی لە بیرۆکەیەکی شێتانە بەنیازە لە یەک رۆژدا دوو یاریی دژی حەبیب و موکگریگۆرد ئەنجام بدات.
ماڵپەڕی میترۆی بەریتانی ئاشکرایکردووە، فلۆید مایوێزەری بۆکسێنەری بەناوبانگی ئەمریکی لەگەڵ بەرپرسانی UFC لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی لە یەک رۆژدا دوو یاریی لە دژی حەبیب نورمحەمەدۆڤی بۆکسێنەری بەناوبانگی رووسی و کۆنۆر مەکگریگۆری بۆکسێنەری بەناوبانگی ئێرلەندی بکات، بەیانییەکەی یاریی لە دژی حەبیب بکات و ئێوارەکەشی لە دژی موکگریگۆر بجەنگێت.
مایوێزەر لە دوایین یاریی لە دژی مەکگریگۆر ساڵی 2017 بردنەوەی بەدەستهێنا و ژمارەی بردنەوەکانی گەیاندە 50 بردنەوە بەبێ ئەوەی هیچ یارییەک لە کاروانی وەرزشی خۆی بدۆڕێنێت.
باوکی حەبیب پێشوازیی لەم بیرۆکەیە شێتانە دەکات و پێیوایە ئەم یارییە شتێکی تایبەت دەبێت، چونکە مایوێزەر و حەبیب هەرگیز لە کاروانی وەرزشی خۆیاندا تووشی شکست نەبووینە، پێشتریش حەبیب و باوکی ئارەزووی خۆیان بۆ ئەنجامدانی یارییەک لە دژی مایوێزەر راگەیاندبوو کە پێشبینی دەکرێت ئەم دوو یارییە داهاتێکی خەیاڵی کۆ بکەنەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close