ڕیال مەدرید شوێنگرەوەی کاسیمیرۆی دەستنیشانکرد

 

ڕۆژنامەیەکی نزیک لە یانەی ڕیال مەدرید ئاشکرای کرد کە بەرپرسانی یانەکە گەیشتوونە ڕێکەوتن لەسەر دیاری کردنی شوێنگرەوەی (کارلۆس کاسیمیرۆ) و بەنیازن لەم هاوینە بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

ڕۆژنامەی (ماڕکا ) بڵاویکردوەتەوە کە بەپرسانی ڕیال مەدرید (ئیدواردۆ کامافینگا)ی ئەستێرەی لاوی یانەی (ڕەین)ی فەرنسییان هەڵبژاردوە بۆ ئەوەی هەر لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن و یاریزانە تەمەن 17 ساڵانەکە ببێتە شوێنگرەوەی ڕاستەقینەی کاسیمیرۆ کە شوێنەکەی زۆر هەستیارە و یاریزانی ئاست بەرزیش لەم شوێنە زۆر کەمن، بەگوێرەی ماڕکا ڕیال مەدرید نایەوێت گرێبەستی کامافینگا بۆ وەرزێکی دیکە دوا بخات تا نرخی گرانتر نەبێت و بۆ ئەوەی یانەکانی دیکە نەیڕفێنن لەبەر ئەوەی چەندین یانەی دیکەی گەورەی ئەوروپا چاودێری یاریزانەکە دەکەن.

جێی ئاماژە پێکردنە کامافینگا یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی خولی فەرنسی کە لە وەک ئیڕتکازی بەرگری یاری دەکات و لەگەڵ یانەکەشی لەم وەرزە لە 32 یاری لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری کردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close