فه‌رمی: یوێفا مانچێستەر سیتی بۆ دوو وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ سڕ دەکات
كه‌مێك پێش ئێستا ماڵپه‌ری فه‌می فیدراسۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا یوێفا بڕیاریی كۆتایی له‌سه‌ر سزاكه‌ی مانچێسته‌ر سیتیدا و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ئه‌م یانه‌یه‌ی بێ به‌ش كرد له به‌شداری كردنی له چامیۆنزلیگ
ماڵپه‌ری یوێفا بڵاوی كردۆته‌وه، مانچێسته‌ر سیتی به هۆی ئه‌وه‌ی یاساكانی یاریی خاوێنی پێشێڵ كردووه له فایله‌كانی هه‌ردوو ساڵی 2012 و 2016، بۆیه بڕیاردرا یانه‌كه سڕ بكرێت بۆ دوو وه‌رزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ له وه‌رزی 2020/2021 و2021/2022 و له‌گه‌ڵ سزای دارای 30 ملیۆن یۆڕۆ، یانه‌كه ده‌توانێت له ڕێگای دادگای وه‌رزشی كاس تانه له بڕیاره‌كه بدات
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له به‌یانامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به هۆی بڕیاره‌كه هه‌ست به داروخان ده‌كه‌ین به‌ڵام توشی شۆك نه‌بووین، به زووترین كات تانه له بڕیاره‌كه ده‌گرین له دادگای وه‌رزشی جیهانی