شه‌ڕی گه‌وره‌ی سێ یانه‌ی به‌هێزی ئه‌وروپا له‌سه‌ر لاوتارۆ مارتینز ده‌ستی پێ كرد
دوای پێشه‌كه‌ش كردنی ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌ر میلان و جێگرتنه‌وه‌ی ماورۆ ئیكاردی و پێشكه‌ش كردنی ئاستێكی به‌رز له كۆپا ئه‌مریكای ڕابردوو، لاوتارۆ مارتینز بۆته جێگای گرنگی پێدانی سێ یانه‌ی به‌هێزی ئه‌وروپا، كه ڕه‌نگه یانه‌ی ئینته‌ر میلان نه‌توانێت له‌م شه‌ڕه به ئاسانی لێی ده‌رچێت و ڕازی بێت به فرۆشتی لاوتارۆ مارتینز
پێشتر ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا به تایبه‌تی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه بارسێلۆنا لاوتارۆی كردۆته ئامانج بۆ وه‌رزی داهاتوو، به‌ڵام به هۆی گرانی نرخه‌كه‌ی و ده‌ستبه‌ردار نه‌بوونی ئینته‌ر میلان یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه گرنگی پێدانی به‌و یاریزانه له گواستنه‌وه‌ی زستانه بۆ كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای یاریزانان له هاوین دواخسته‌وه، كه نرخی شكانی گرێبه‌سته‌كه‌ی 111 ملیۆن یۆرۆیه
له لایه‌كی تره‌وه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ریال مه‌درید چاوه‌ڕێی ڤینسیۆس جۆنیۆره تا مافی مانه‌وه‌ی وڵاتی ئیسپانیا وه‌رگرێت و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ لاوتارۆ واژوو بكات، چونكه ئێستا تیپه‌كه‌ی زێدان چوار یاریزانی خاوه‌ن وڵاتنامه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وڕوپان، ئه‌وانیش هه‌ر یه‌ك له یاریزانان میلیتا و ڕۆدریگۆ و ڤینسیۆس و ڕینه‌ری بڕازیلین، له ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی لاوتارۆ ده‌بێت یه‌كێكیان یانه‌كه جێبێڵن یان مافی مانه‌وه‌ی ئیسپانیا وه‌رگرن
له ژماره‌ی ئه‌مڕۆش ڕۆژنامه‌ی گازێتا سپۆڕت بڵاوی كردۆته‌وه، ئینته‌ر میلان وه‌ڵامی هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و من سیتی داوه‌ته‌وه كه پرسیاری ئه‌وه‌یان كردووه مه‌رجی شكانی گرێبه‌ستی مارتینز چه‌نده و له كه‌یه‌وه ده‌توانن به‌و نرخه بیكڕن
له 15 مانگی 7ی ئه‌مساڵ هه‌ر یانه‌ك بیه‌وێت لاوتارۆ بكڕێت ده‌توانێت به نرخی شكانی گرێبه‌سته‌كه‌ی كه 111 ملیۆن یۆڕۆیه ده‌توانێت ئه‌و یاریزانه بكڕێت،