به‌وێنه: بۆ یه‌كه‌م جار… ڤالڤێردی به روخسارێكی ماندوو ده‌رده‌كه‌وێت
دوای لادرای له راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا ئه‌مه یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ڤالڤێردیه
ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنه‌ری پێشووی بارسێلۆنا، دوای لادرانی له پۆستی ئه‌و یانه‌یه له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی به شێوازێكی پێشبینی نه‌كرا ده‌ركه‌وت و چه‌ند قسه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی له كار لادرانی كرد.
ڤالڤێردی، له كاتی ئاماده‌بوونی له ئاهه‌نگه‌كی تایبه‌ت له شاری بلباوی هه‌رێمی باسك، به روخسارێكی ماندوو، قژ و ریشێكی تێكه‌ڵ به سپی ده‌ركه‌وت و ده‌رباره‌ی ده‌ركرانی له بارسێلۆنا گوتی: ”ئه‌مه پرسیارێكه كه ده‌بێت وه‌ڵام بدرێته‌وه، ئه‌مه به شێكه له كاریی راهێنه‌رایه‌تی، به‌ڵام هه‌رگیز پێشبینی ئه‌و شێوازه‌م نه‌ده‌كرد كه روویدا و ئه‌مه نادادپه‌روه‌رانه بوو به‌رامبه‌ر به‌من كرا، من ته‌نها له راگه‌یاندنه‌كان ئاگاداری هه‌وڵه‌كان ده‌بووم، به‌ڵكو ده‌بوو به شێوازێكی تر ئه‌مه كرابا”.
ئێرنێستۆ له درێژه‌ی قسه‌كانی گوتی: ”راهێنه‌ر به‌رپرسی هه‌موو شتێكه، راهێنه‌رایه‌تی هه‌ر یانه‌كه ئه‌زموونێكه و ئه‌وه‌ی بارسا ده‌رفه‌تێكی باشبوو، تۆ یاریزانی جیاواز و گه‌وره ده‌ناسی و ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێبوو، هه‌روه‌ها ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه زۆر به‌هێزه و ده‌یانه‌وێت لالیگا به‌ده‌ست بهێنن”.
وێنه