یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە راهێنانەکانی یانەکە دوورخراوەتەوە

گومان دەکرێت یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت بۆیە لە راهێنانەکانی یانەکە دوورخراوەتەوە و بە تەنیا راهێنان دەکات.
میدیاکانی بەریتانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشکرایان کردووە، نزیکەی دوو هەفتەیە ئۆدیۆ ئیگالۆی یاریزانی نوێی مانچێستەر یونایتد کە لە شەنگهای شینوای چیننەوە تا کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەکە کردووە، بە تەنیا راهێنان دەکات و تێکەڵی یاریزانەکانی دیکەی مان یونایتد نەکراوە، چونکە گومان دەکرێت تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بێت و پزیشکان پێویستیان بەوەیە بۆ ماوەی 14 رۆژ چاودێریی بکەن تاکو لەوە دڵنیا ببن تووشی ئەم ڤایرۆسە نەبووە.
ئیگالۆ لەگەڵ یانەکەی گەشتی ئیسپانیاشی نەکرد بۆ ئەو کەمپەی یانەکە لەوێ کردبوویەوە، بەڵکو لە هۆڵی تایکواندۆی یانەکە رۆژانە بە تەنیا راهێنان دەکات، بەڵام پێشبینی دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ یانەکەی دەست بە راهێنان بکات بۆ ئەوەی بۆ یاریی بەرامبەر چێڵسی ئامادە بێت کە رۆژی دووشەممە لە ستامفۆرد بریدج بە یەکتری دەگەن.
لە چین زیاتر لە هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە مردوون و تاکو ئێستا زیاتر لە 25 وڵات گەشتەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە وەستاندووە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close