بارسێلۆنا بۆ دیاریکردنی شوێنگرەوەی دیمبلی تەنها دوو بژاردەی هەیە

 

دوای پاشگەزبوونەوە لە گرێبەست کردن لەگەڵ (ویلیام خۆزێ)ی هێرشبەری ڕیال سۆسیداد و قورسی ڕازیکردنی (مۆرین) هێرشبەری بیتیس ئێستا بارسێلۆنا تەنها دوو بژاردەی لەبەردەم ماوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بارسێلۆنا بەبەکارهێنانی ڕاپۆرتە پزیشکییەکەی عوسمان دیمبلی کە بۆ ماوەی شەش مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت، دەیەوێت هێرشبەرێک بۆ شوێنی یاریزانە فەرنسییەکە بگوازێتەوە، بەلام دوای فەرامۆشکردنی هەردوو یاریزان ویلیام خۆزێ هێرشبەری سۆسیداد لەگەڵ مۆرین هێرشبەری ڕیال بیتیس تەنها دوو بژاردە لەبەر دەم یانە کەتەلۆنییەکە هەیە ئەوانیش لۆکاس پپێرێز هێرشبەری ئالاڤیس یان ئەنخێل ڕۆدریگێز هێرشبەری خیتاڤی بۆ ئەوەی یەکیان شوێنی دیمبلی بگرێتەوە.

جێی ئاماژەیە کە پێکانی دیمبلی و ڕۆیشتنی کارلس پیرێز بۆ رۆما بارودۆخی هێڵی هێرشبردنی بارسێلۆنای لاواز کردوە لەبەر ئەوەی بەهۆی هەر پێکانێکی دیکەی هێرشبەرانی بارسێلۆنا باری یانەکە بەتەواوی دەشڵەژێت و کاریگەری خراپی لەسەر ئەنجامەکانی یانەکە دەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close