لۆکاکۆ بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک گاڵتە بە ئیبڕاهیمۆڤیچ دەکات

 

ڕۆمیلۆ لۆکاکۆ، ئەستێرەی بەلجیکی یانەی ئینتەرمیلان دوای ئەوەی توانیان لە دێربی بەرانبەر میلان سەرکەوتن تۆکار بکەن، پۆستێکی گاڵتە ئامێزی لەسەر خۆی و ئیبراهیمۆڤیچ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.

لۆکاکۆ لەم بارەیەوە وێنەیەکی خۆی بڵاوکردوەتەوە کاتێک گۆڵی چوارەم لە یانەی میلان تۆمار دەکات و نووسیویەتی ” ئێستا پادشایەکی دیکە لە شاری میلان هەیە” وەک وەلامێکی گاڵتە جارانە لە پۆستێکی پێشووی ئیبڕاهیمۆڤیچ، کە لەگەڵ گەڕانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەگان هەرای نایەوە و نووسیبووی ” پادشا گەڕایەوە میلان “، ووشەی پادشاش هەمیشە ئیبڕا بۆ خۆی زۆر بەکاری دەهێنێ و بەکار هێنانی ئەو ناوەی بەلاوە خۆشە.

جێی ئاماژەیە، یانەی ئیینتەر میلان لە دێربی میلان توانی ڕیمۆنتادا بەسەر میلان بکات و ئەنجامی 2-0 بۆ 2-4 بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکۆتا بهێنێت، لەم یارییە ئیبڕا گۆڵێک و ئاسیستێکی هەبوو، لە کاتێکدا لۆکاکۆ گۆڵی چوارەمی ئینتەر تۆمار کرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close