فه‌رمی: بارسێلۆنا ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی عوسمان دیمبلی بڵاو كرده‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ سه‌ركه‌وتووی نه‌شته‌رگه‌ری له‌ فیله‌ندا بۆ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی بارسێلۆنا ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی عوسمان دیمبلی ڕاگه‌یاند، به‌مه‌ش ده‌توانێت یاریزانێك بكڕێت بۆ شوێنی

بارسێلۆنا له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاوی كردۆته‌وه‌ نوسیویه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ركه‌وتووی ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن دكتۆر لاسی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرا، عومسان دیمبلی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 6 مانگ له‌ یاریگاكان دوور ده‌كه‌وه‌ته‌وه‌،

به‌ پێی یاساییه‌كی فیدراسۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، كه‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك یاریزانێكی 5 مانگ به‌ هۆی پێكانه‌وه‌ دوور بكه‌وێته‌وه‌، ئه‌وا له‌ ماوه‌ی 15 ڕۆژ ده‌توانێت یاریزانێك له‌ ناوه‌خۆی ئیسپانیا یاخوود یاریزانێكی بێ یانه‌ بكرێت به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ته‌نیا له‌ لالیگا یاریی بكات، بۆیه‌ بارسێلۆنا له‌ ئێستادا ده‌توانێت یاریزانێك بۆ شوێنی دیمبلی له‌ لالیگا یان یاریزانێكی بێ یانه‌ بكڕێت

دوای ئه‌وه‌ی دوو مانگ پێش ئێستا عوسمان دیمبلی به‌ هۆی پێكانه‌وه‌ سه‌ردانی قه‌ته‌ری كرد بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سروشتی وه‌رگرێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ بارسێلۆنا له‌ یه‌كه‌م مه‌شقی پێكانه‌كه‌ی سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌ به‌ ناچاری نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامدا و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close