یاریی داهاتووی بارسێلۆنا، دی یۆنگ له‌گه‌ڵ پیكێ له‌ هێلی به‌رگری یاریی ده‌كات

دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ی نێوان ریال بێتیس و بارسێلۆنا وه‌رگرتنی پێنجه‌م كارتی زه‌ردی و دواتر سوور به‌ فه‌رمی لێنگلێت بۆ یاریی داهاتوو به‌رانبه‌ر خیتافی ئاماده‌ بێت، له‌گه‌ڵ پێكانی ئۆمتیتی و ئاماده‌ نه‌بوونی بۆ یاریی داهاتوو وای له‌ ڕاهێنه‌ر كیكێ كردووه‌ بڕیارێكی سه‌یر بدات بۆ یارییه‌كه‌

ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی له‌ هه‌واڵی ئه‌مڕۆی بڵاوی كردۆته‌وه‌، كیكێ سێتیێن ته‌نیا بۆسكێتس و دی یۆنگی له‌به‌ر ده‌ستدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر خیتافی له‌گه‌ڵ پیكێ یاریی پێ بكات له‌ هێلی به‌رگری، پیكێ و ئۆمیتی به‌یه‌كه‌وه‌ به‌شداریان له‌ یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی یانه‌كه‌ نه‌كرد، دوای یارییه‌كه‌ی ریال بێتیس، هه‌رچه‌نده‌ دواتر پیكێ گه‌ڕاوته‌وه‌ مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌،به‌ڵام تا ئێستا باس له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆمتیتی نه‌كراوه‌، به‌مه‌ش ده‌بێت یه‌كێك له‌ دی یۆنگ یان بۆسكێتس له‌ یارییه‌كه‌ له‌ به‌رگری به‌شداری بكات، چونكه‌ لینگلێتیش به‌ هۆی كارته‌وه‌ ناتوانێت به‌شداری یارییه‌كه‌ بكات

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ له‌ ئه‌گه‌ر چاكبوونه‌وه‌ و ئاماده‌ بوونی ئۆمتیتی ئه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هێلی به‌رگری و له‌گه‌ڵ پیكێ یاریی ده‌كات،
شه‌مه‌ی داهاتوو كاتژمێر 6:00 ئێواره‌، له‌ یاریگایی كامپ نۆ بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی خیتافی ده‌كات، بارسێلۆنا به‌ كۆ كردنه‌وه‌ی 49 خاڵ به‌ جیاوازی سێ خاڵ له‌ دوای ڕیال مه‌دریدی یه‌كه‌م له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی لالیگا دێت

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close