لیڤه‌رپوول وه‌ڵامی داواكاری هانده‌رانی ده‌رباره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ستیڤێن جیرارد ده‌داته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی هانده‌رانی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، داوایان له‌ كارگێری رێدز كرد كه‌ ستیڤێن جیراردی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كه‌یان و راهێنه‌ری ئێستای كلاسكۆ رێنجێرزی سكۆتله‌ندی، بۆ پێنج یاریی بگه‌ڕێنه‌وه‌ یانه‌كانه‌ وه‌كو یاریزان، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م نازناوه‌ی پرێمه‌رلیگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی خه‌ونه‌كانی به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌مڕۆ ئیداره‌ی لیڤه‌رپوول وه‌ڵامی داوای هانده‌رانی یانه‌كه‌ی دایه‌وه‌.

پێگه‌ی گۆڵی جیهانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بیتێر مۆری به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری لیڤه‌رپوول گوتویه‌تی: ”ئیداره‌ی رێدز گفتوگۆی له‌سه‌ر داواكاری هانده‌رانی یانه‌كه‌ی كردووه‌، ئه‌مه‌ زه‌حمه‌ته‌ رووبدات و جیڕارد بۆ چه‌ند یارییه‌ك بگه‌ڕێنیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌رلیگ له‌گه‌ل لیڤه‌رپوول به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مه‌ بڕیاریی كۆتاییه‌ كه‌ ناتوانین ئه‌مه‌ بكه‌ین”.

بیتێر مۆری هۆكاری ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد و گوتی: ”گه‌ڕانه‌وه‌ی جیرارد زه‌حمه‌ته‌، چونكه‌ ده‌بێت به‌ شێوه‌ی خواستن بێت و ئێستاش ئه‌و راهێنه‌ری كلاسكۆی رێنجه‌رزه‌ نه‌ك یاریزان، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی، ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی لیڤه‌رپوول، له‌سه‌ر ئه‌ستۆی یاریزانانی ئێستای یانه‌كه‌ی ئه‌و نازناوه‌ به‌رز بكاته‌وه‌.

ستیڤێن جیرارد، له‌ ساڵی 1998له‌ تیپه‌ جیاوازه‌كانی لیڤه‌رپوول ده‌ستی به‌ یارییكردن كرد تاوه‌كو ساڵی 2015، توانی 504یاریی و 120گۆڵ له‌گه‌ل تیپی یه‌كه‌م تۆمار بكات، له‌ هاوینی ساڵی 2016 و دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی ئه‌مریكی كه‌ ماوه‌ی وه‌رزێك یاریی بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ كرد، به‌ یه‌كجاری وازی له‌ یارییكردن هێنا و ده‌ستی به‌ كاری راهێنه‌رایه‌تی كرد.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close