گریزمان: مێسی دژایەتیم دەکات و یاریزانانی بارسێلۆناش بەخیلیم پێدەبەن

گریزمان بە لێدوانێکی بۆمبێکی گەورە دەتەقێنێتەوە و دەڵێت ‘مێسی لە ژووری جلگۆڕین دژایەتیم دەکات و یاریزانانی بارسێلۆناش بەخیلیم پێدەبەن’.
ئانتوان گریزمان لە لێدوانێکی بۆ گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ دەڵێت ‘مێسی دژایەتیم دەکات و منی پەراوێز خستووە، یاریزانەکانی دیکەی بارسێلۆناش لەبەر ئەوەی من نازناوی مۆندیالم بەەستهێناوە بەخیلیم پێدەبەن’.

هەروەها گریزمان دەشڵێت ‘بە فەرمانی مێسی یاریزانەکان هەمیشە لەناو یاریگا رەخنە لە من دەگرن، هەست دەکەم لەبەر ئەوەی لە هێلی هێرشبردن یاریی دەکەم، مێسی ناهێڵێت لێی نزیک ببمەوە و هەمان چارەنووسی ئیبراهیمۆڤیچ و سانچێز و هێنری و ئیتۆم دەبێت’.

گەرچی هەرزوو رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی هەواڵەکەی فرانس فوتبۆڵی رەتکردەوە و رایگەیاند گریزمان هیچ دیمانەیەکی لەگەڵ ئەو گۆڤارە نەکردووە، بەڵام تاکو ئێستا گۆڤارەکە هەواڵەکەی نەسڕیوەتەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close