ناوبژیوانی یاری ڕیال بیتیس و بارسێلۆنا سزا درا

 

بەهۆی زنجیرەیەک هەڵەی زەقی (سانچێز ماریتنێز)ی ناوبژیوانی یاری بارسێلۆنا و ڕیال بیتیس، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەهۆی کاریگەری خراپی لەسەر ڕەوشی یارییەکە ناوبژیوانەکەی سزا دا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا، مارتینێز بۆ دوو یاری ڕادەگیرێت و لەم گەڕەش هیچ یارییەکی پێ نەدراوە، ئەوەش دوای ئەوەی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و بیتیس ناڕەزایی خۆیان لەسەر بڕیارەکانی ناوبژیوان دەربڕی، بۆ نموونە دەرنەکردنی سێرجیۆ ڕۆبیرتۆ بە کارتی زەردی دووەم و دەرکردنی نەبیل فەکیر بە دوو کارتی زەردی یەک بەدوای یەک و هەژمار نەکردنی پەناڵتی بۆ لیۆنێل مێسی کە لەم بارەیەوە فرانکی دی یۆنگ دەڵێت ” دەمانتوانی گۆڵی دیکە بکەین گەر ناوبژیوان پەناڵتی بۆ مێسی هەژمار بکردبا لەبەر ئەوەی حاڵەتەکە زۆر ڕوون بوو، هەر سەبارەت بە ناوبژیوان ڕۆبی ڕاهێنەری بیتیس گوتی نازانم چۆن ڕۆبێرتۆ بە کارتی زەردی دووەم دەرنەکرا، لە کاتێکدا جێگری سەرۆکی یانەی بیتیس گوتی جارێگکی دیکە ناوبژیوان زیانی بە ئێمە گەیاند !

جێی ئاماژەیە، بارسێلۆنا توانی لە یاری بەرانبەر ڕیال بیتیس بە ئەنجامی 3-2 یارییەکە بباتەوە و جارێکی دیکە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ڕیال مەدرید بۆ 3 خاڵ کەم بکاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close