یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ بێده‌نگیان به‌رامبه‌ر ڤار شكاند

دوای ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی رابردوو و دوای خوله‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا، بڕیاردرا له‌ خولی ئینگلیزیش سیسته‌می ڤار دابنرێت، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌وه‌ سیسته‌می ڤار له‌ پرێمه‌رلیگ دانرا و له‌ لایه‌ن ناوبژیوانان پشتی پێبه‌سترا، به‌ڵام ته‌نها ٢٦گه‌ڕ له‌م وه‌رزه‌ تێپه‌ریه‌وه‌، ناڕه‌زایی یانه‌كانی ئه‌و خوله‌ گه‌یشته‌ ترۆپك و بێده‌نگیان له‌ به‌رامبه‌ر ڤار شكاند و به‌م شێوه‌یه‌ی رازی نین.

تۆری ‘سكای سپۆرت’ی ئینگلیزی و رۆژنامه‌ی ‘زه‌ تایمزی’ ئه‌و وڵاته‌، ئه‌مڕۆ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ ده‌ستیان به‌گفتوگۆكردووه‌ سه‌باره‌ت به‌مشێّوه‌یه‌ی ڤار و لێی نارازین، هه‌وڵه‌كانیشیان خستووه‌ته‌ گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ چه‌ند پێشنیارێك بده‌نه‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵاند بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له‌ سیسته‌می ڤار بكات.

ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، به‌هۆی زۆری ره‌تكردنه‌وه‌ گۆڵه‌كان، به‌بیانوی چه‌ند سانتیمێكی كه‌م، یانه‌كان داوا ده‌كه‌ن له‌ كاتی گۆڵ تۆمار كرد، له‌ 10 تاوه‌كو 20سانتیم جیاوازی هه‌بێت، ئه‌وكات به ئۆفساید ئه‌ژمار بكرێت، به‌جۆڕێك ناكڕێك ته‌نها سه‌ری پێلاوی یاریزانێك، به تۆزێك له‌ شان و قاچی یاریزانێك هێله‌كه‌ی تێپه‌راندبێت، نابژیوان بیكاته‌ ئۆفساید.

زه‌ تایمز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ش، یانه‌كانی ئه‌و خوله له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پڕێمه‌رلیگ له‌ گفتوگۆ دان و ده‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یاسایی و شیكاری نابژیوانانی ئه‌و خوله‌ وتوێژ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ بدۆزنه‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌، جیانی ئینڤانتینۆی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان گوتویه‌تی: ”سیسته‌می ڤار له‌ هه‌ندێك خول و وڵات، به‌ شێوه‌یه‌ك درووست به‌كار ناهێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش كێشه‌ی درووستكردووه‌”، ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ زیاتر، زیاتر یانه‌كانی گه‌رمتر كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام بن.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close