بە ڤیدیۆ..هازارد بەئەنجامدانی سەختترین مەشقی تایبەت ئامادەباشی خۆی دەدردەخات

 

کەناڵی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی گرتەیەکی ڤیدیۆیی تازەترین مەشقە تایبەت و بەهێزەکانی ئیدین هازارد بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت کە هازارد لە بارودۆخێکی زۆر باش دایە و بەم زووانەش بەهێزتر لە جاران بۆ یارییەکانی مێرەنگی دەگەڕێتەوە.

وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکە دیارە هازارد چەندین جووڵە و مەشقی سەخت بە سەرەپەرشتی ئامادەکاری باری جەستەیی یانەکە ئەنجام دەدات، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ گەڕانەوەی خێرای ئەستێرە بەلجیکییەکە بۆ یارییەکانی ڕیال مەدرید.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close