زێدان چەند ئەستێرەیەک لە یاری ئەمشەوی جامی شا بەرانبەر زاراگۆزا دووردەخاتەوە

 

بڕیارە لە کاتژمێر 11ی ئەمشەو بەکاتی هەولێر لە میانەی قۆناخی 16 ی جامی شای ئیسپانیا یانەی ڕیال مەدرید ببێتە میوانی ڕیال زاراگۆزا، بۆ ئەم یارییە گرنگەش زێدان ڕاهێنەری ڕیال مەدرید چەند ئەستێرەیەکی دوور خستوەتەوە .

بەگوێرەی ڕۆژنامەی as , marca ی مەدریدی زیزۆ بۆ یارییەکەی ئەمشەو هەریەکە لە کاسیمیرۆ و میلیتاو و ماریانۆی بە بڕیارێکی هونەری دوورخستوەتەوە و هەروەها یاریزانان ڕۆدریگۆ و هازارد و ئاسنسیۆ و گاریس بەیلیش بەهۆی پێکان دوور خراونەتەوە، لە هەمان کاتیشدا هەردوو یاریزان خامیس ڕۆدریگیز و ڤینیسیۆس جۆرنیۆر بۆ نێو لیستەکەی زێدان بۆ ئەو یارییە گەڕاونەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە بەگوێرەی ڕۆژنامەی as ڕاهێنەری یانەی زاراگۆزا بەهۆی یاری لووتکەی پلە دووی ئیسپانیا بەرانبەر قادیش ڕۆژی شەممە دەیەوێت کۆمەڵێک ئەستێرەی سەرەکی یانەکەی بەرانبەر ڕیال پشوو پێ بدات !

ئەوەش لیستی یارزانانی ڕیال مەدرید بۆ یاری زاراگۆزا
گۆڵپارێزان : ئاربیلوا ، کۆرتوا ، ئالتۆبی
بەرگریکاران: ڕامۆس ، ناچۆ ، مارسسلیۆ ، میندی ، کارڤەخال، ڤاران
ناوەڕاست: مۆدڕیچ ، کرۆس ، ڤاڵڤێردی ، خامیس ڕۆدریگێز
هێرشبردن: بن زیمە ، ڤینیسیۆس ، لۆکا یۆڤیچ، لۆکاس ڤاسکویز، برایم دیاز

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close