بەڵگەیەکی تازە لەسەر ڕۆیشتنی چاوەڕوانکراوی مباپێ بۆ ڕیال مەدرید ئاشکرا کرا

 

جگە لە تازەنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان و لێدوانەکانی لەسەر زێدان و ڕیال مەدرید تازەترین ڕاپۆرتە هەواڵ لەسەر مباپێ بەڵگەیەکی دیکەی لەسەر ڕۆیشتنی چاوەڕوانکراوی یاریزانە فەرنسییەکە بۆ ڕیال مەدرید ئاشکرا کردوە.

تۆڕی هەواڵی (دیفنسا سێنترال) ئاشکرای کردوە کە یانەی پاریس بە تەواوی لە مانەوەی مباپێ بێ ئومێد بووە و لای ڕوونە کە لە داهاتوێکی نزیکدا پەیوەندی بەڕیال مەدرید دەکات، هەر لەبەر ئەوەش یانە پاریسییەکە بۆ قەرەبووکردنەوەی شوێنی مباپێ لە ئێستاوە پلانی داڕشتوە گرێبەست لەگەڵ (جواو فیلیکس)ی ئەستێرەی لاوی یانەی ئاتلەتکۆ مەدرید واژۆ بکات، کە یاریزانێکی نایابە بەڵام لەگەڵ ئاتلەتیکۆ سەرکەوتوو نەبووە و تەنها 4 گۆڵی کردوە و دوو ئاسیستیشی هەیە، بەگوێرەی هەواڵەکە هاتنی فیلیکس بۆ پاریس قورس نابێت لەبەر ئەوەی فیلیکس لە پاریس دەتوانێت مووچەیەکی زۆر لەوەی یانەی ئاتلەتیکۆ بەدەست بهێنێت و لەو خولەش گۆڵی زیاتر تۆمار بکات و ئاستیشی باشتر بکات.

جێی ئاماژەیە، مباپێ چەندین جار لە چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەی کردوە کە نایەوێت باسی تازەکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ بکەن، هەروەها ستایشی زێدان و کریستیانۆ رۆنالدۆی گۆڵکاری مێژوویی ڕیال مەدریدیشی کردوە کە ئێستا لە یۆڤێنتۆس یاری دەکات، بۆیە هاتنی ئەو ئەستێرەیە بۆ مەدرید تەنها لەسەر کات وەستاوە و ئەگەری ڕوودانی زۆر بەهێزە

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close