بە ڤیدیۆ..فیلیم کارتۆنێک لەساڵی2016 پێشبینی ئەم شێوە مردنەی کۆبی براینتی کردوە

 

دوای مردنی (کۆبی براینت)ی ئەفسانەی تۆپی باسکەی ئەمەریکی بە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی، فلیم کارتۆنێکی ئەمەریکی کە لە ساڵی 2016 پەخش کراوە هەرایەکی گەورە دەنێتەوە، بەوەی کە کۆبی بڕاینتی ئەفسانەی باسکە بەهەمان ئەو شێوەیە گیان لەدەست دەدات !

بەگوێرەی ئەڵقەی هەشتەمی فلیم کارتۆنەکە کە ناوی (کۆتایی ڕۆژەکانە) کۆبی براینت بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی خۆیەوە دەمرێت، وەک لە ڤیدیۆیەکە دەردەکەوێت و ئەمەش وای لە کۆمپانیای بەرهەم هێنانی ئەو کارتۆنە کردوە کە ئەڵقەی هەشتەم کە باسی مردنی کۆبی براینت دەکات لە فلیمە کارتۆنییەکە بسڕنەوە، وەک ڕێزێک بۆ کەسوکاری یاریزانەکە کە دوو رۆژ پێش ئێستا بە کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی لەگەڵ جیانای کچی گیانی لەدەستدا.

جێی ئاماژەیە، کۆبی براینت یەکێکە لە باشترینەکانی خولی nba ئەمەریکی و یەکەمین یاریزان بووە کە بتوانێت زیاتر لە 30 هەزار خاڵ لەم خولە تۆمار بکات و چەندین ڕیکۆردی دیکەشی لەم خولە بەهێزە هەیە.

ڤیدیۆی فلیم کارتۆنییەکە ببینە لەگەڵ چەند دیمەنێکی ڕاستەقینەی دوای کەوتنی هیلیکۆپتەرەکەی براینت

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close