هەموو شتێک تەواو، رۆدریگۆ لەم چەند رۆژە دەبێتە یاریزانی بارسێلۆنا

بارسێلۆنا و ڤاڵێنسیا لە گفتوگۆدان و چاوەڕێ دەکرێت لەم چەند رۆژەدا رۆدریگۆ بەفەرمی ببێتە یاریزانی بارسێلۆنا و واژوو لەسەر گرێبەستەکەی بکات.

میدیاکانی کەتەلۆنیا رایانگەیاندووە، دوێنێ دووشەممە سەرۆکی یانەی ڤاڵێنسیا لە بارسێلۆنا بووە، لەبارەی رۆدریگۆوە گفتوگۆی لەگەڵ جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ کردووە، هەردوولا لە رێککەوتن نزیکن، گەرچی ڤاڵێنسیا داوای 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بەڵام پێدەچێت ڤاڵێنسیا بە بڕێک پارە و یاریزانێکی بارسا رازی بێت.

ڤاڵێنسیا لە مانەوەی رۆدریگۆ بێ هیوا بووە، بۆیە لە گواستنەوەی پاکۆ ئالکاسێر نزیکبووەتەوە بۆ ئەوەی بیکاتە شوێنگرەوەی رۆدریگۆ، کە ئەو هێرشبەرەی ڤاڵێنسیا لەم زستانە دەبێتە شوێنگرەوەی لویس سوارێز، ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییە بەهۆی پێکانەوە لە بارسێلۆنا دابڕاوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا رایگەیاندووە، بەرپرسانی بارسێلۆنا لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی رۆدریگۆ دەستیان بە گفتوگۆ کردووە و چاوەڕێ دەکرێت لەم چەند رۆژەدا بگەنە رێککەوتن.

Esta es la portada de hoy

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close