یاریزانێکی ئینگلیزی هاتریک تۆمار دەکات و دوای چەند کاتژمێرێک دەکوژرێت

 

پۆلیسی بەریتانی دەستی بە لێکۆڵینەوەکانی کرد سەبارەت بە ڕووداوێکی دڵتەزێن کە لە بەسەر یاریزانی یانەیەکی پلەکانی خواروەی ئینگلتەڕایی هاتوە.

سکای نیوز بڵاویکردوەتەوە کە یاریزان (جۆردان سیۆت)ی تەمەن 25 ساڵ کە بۆ یانی ماتلۆک تاون یاری دەکات، دوای ئەوەی لە یاری یانەکەی هاتریک تۆمار دەکات و بۆ بەرەبەیانی هەمان ڕۆژ لەگەڕەکێکی قەڵەباڵخ لە بارودۆخێکی خراپ دەدۆزرێتەوە دوا هەناسەکانی دەدات و دواتر دەمرێت، بەگوێرەی هەواڵەکە یاریزانەکە کەللەی سەری شکێنراوە و تووشی خوێن بەربوون بووە، هیچ کەسێکیش نازانێت هۆکاری کوژران و بکوژانی کێن بەڵام پۆلیسی ئینگلیزی ڕاگەیاندوە کە 8 پیاو و ئافرەت بە تێوەگلان لەو ڕووداوە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

جێی ئاماژەیە کە جۆردان سیۆت بە درێژایی ژیانی وەرزشی خۆی وەک یاریزانی تۆپی پێ تەنها لە یانەکانی پلە چوار و پێنجەکان یاری کردوە تا ئەو ڕۆژەی ژیانی بەو ڕووداوە نادیارە لەدەستدا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close