یانەی ڕۆما یاریزانێکی بارسێلۆنا بۆ ڕیزەکانی دەگوازێتەوە

 

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان کردوە کە یانەی ڕۆمای ئیتاڵی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕێک کەوتوە بۆ ئەوەی ئەستێرەیەکی لاوی یانە کەتەلۆنییەکە بۆ ڕۆما بەشێوەی خواستن بگوازێتەوە.

پێگەی(کاڵچیۆ میرکاتۆ)ی ئیتاڵی ئاماژەی کردوە کە یانەی بارسێلۆنا ڕەزامەندی پیشانداوە بۆ ئەوەی (کارلس پیرێز)ی یاریزانی لاو بە شێوەی خواستن لەگەڵ دانانی بڕگەی ئەگەری کڕینەوەی یەکجاری یاریزانەکە، بەگوێرەی هەواڵەکە پیرێز سبەی یەکشەممە دەگاتە ڕۆما بۆ ئەوەی ڕێکارە یاساییەکان ئەنجام بدات تا بە فەرمی درێسی یانەی ڕۆما بپۆشێت، سەبارەت بە بەهای گرێبەستەکەش کالچیۆ میرکاتۆ ئاشکرای کردوە کە ڕۆما دەتوانێت بە 20 ملیۆن یۆرۆ بە فەرمی یاریزانە بکڕێتەوە گەر بڕیاری دا بڕگەی کڕینەوەکە ئەکتیڤ بکات.

جێی ئاماژەیە یانەی ڕۆما بە کۆکردەوەی 38 خاڵ لە ڕیزبەندی چوارەمی سێریا ئەی ئیتالیا دێت، کە یانەی یۆڤێنتۆس پێشەنگی ڕیزبەندییەکەی گرتوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close