ڕیال مەدرید کۆمەڵێک هەواڵی دڵخۆشکەری بە هەوادارانی ڕاگەیاند

 

لە دوایین یەکەی مەشقی یانەی ڕیال مەدرید بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ یاری بەرانبەر ڤالەد وەلید، زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید کۆمەڵێک هەواڵی دڵخۆشکەری پێگەیشت.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی نزیک لە یانەی ڕیال مەدرید بڵاویکردوەتەوە کە لە مەشقەکاندا(سێرجیۆ ڕامۆس) جارێکی دیکە لەگەڵ گروپ مەشقەکانی کردەوە و بەمەش بۆ یاری ڤالەد وەلید ئامادە دەبێت، جگە لەوەش هەردوو یاریزان ماڕکۆ ئاسنسیۆ و ئیدین هازاردیش بەشداری مەشقەکانیان کردوە و بەگوێرەی ڕۆژنامەکە زێدان دەیەوێت هازارد بۆ یاری مانچێستەر سیت لە میانەی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ ئامادە بکات.

لە هەمان کاتدا ئەمجارە سەبارەت بە هەواڵە ناخۆشەکان پزیشکانی ڕیال مەدرید ئاماژەیان کردوە کە گاریس بەیل بەهۆی پێکان ناتوانێت بۆ یاری سبەی بەرانبەر ڤالەد وەلید ئامادەبێت، جگە لەویش کارڤەخال بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکان لەو یارییە دادەبڕێت.

ئاشکرایە کە ڕیال مەدرید سبەی شەو لە کاتژمێر 11 لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی (ڤالەد وەلید ) دەبێتەوە، یانەکەش لەگەڵ بارسێلۆنا پێشەنگی ڕیزبەندی لیگایان گرتوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close