بە ژمارە: لەوەتەی مێسی شەشەمین باڵۆن دۆری بەدەستهێناوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ هار بووە

لەوەتەی مێسی شەشەمین باڵۆن دۆری بەدەستهێناوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ وەستانی نییە، یاریی لەدوای یاریی گۆڵ تۆمار دەکات و تاکو ئێستا 12 گۆڵی کردووە.

لەوەتەی رۆژی 3ی دیسێمبەر کە لیۆنێل مێسی لە پاریس خەڵاتی باڵۆن دۆری بردەوە و بەپێش کریستیانۆ رۆناڵدۆ کەوتەوە، دۆن لە کۆی 9 یاریی لەگەڵ یۆڤێنتۆس 12 گۆڵی کردووە و گۆڵێکیشی دروستکردووە، لە کاتێکدا پێش ئەو رێکەوتە لە 16 یاری تەنیا 7 گۆڵی کردبوو.

دوایین گۆڵی کریستیانۆ رۆناڵدۆ شەوی چوارشەممە بوو لە دژی رۆما، دوای یارییەکە ماوریزیۆ ساری، راهێنەری یۆڤێنتۆس لەبارەی کریستیانۆوە گوتی ‘من و کریستیانۆ رۆناڵدۆ کار بۆ بەدەستهێنانی شەشەمین باڵۆن دۆر دەکەین، دۆن دەیەوێت شەشەمین باڵۆن دۆر بەدەست بهێنێت و منیش هاوکاری دەکەم’.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ساڵی 2020 لەگەڵ یۆڤێنتۆس لە چوار یاریی حەوت گۆڵی کردووە و گۆڵێکی دروستکردووە و ئەسیستێکیشی کردووە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close