مباپێ بۆ نایەوێت وەکو مێسی بێت و دەیەوێت وەکو کریستیانۆ بێت؟

کیلیان مباپێ فڕەنسی و هێرشبەری پاریس سانجێرمان، هەر لەمنداڵیەوە نەیشاردووەتەوە کە زینەدین زێدان نمونەی بەرزەی ئەوە، بەڵام هەوادری کریستیانۆ رۆناڵدۆیە و دەیەوێت هاوشێوەی ئەو بێت.

مباپێ بۆ رۆژنامەکان قسەی کردووە و گوتویەتی: “کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی دوو باشترین یاریزانی جیهانن، بەڵام من نامەوێت وەکو مێسی بم، ئەگەر من بمویستبا وەکو لیۆنێل مێسی بم، ئەوا مۆناکۆم بەجێ نەدەهێشت، بەڵکو هەر لە شانشینی مۆناکۆ دەمامەوە، بەڵام من جێمهێشت و دەمەوێت وەکو کریستیانۆ بم.

مباپێ لە بەردەوامی قسەکانی ئەو یانانەی ئاشکرا کرد کە پاڵێووراوی بەدەستهێنانی جامپیۆنزلیگی ئەمساڵن و وگوتی: “ئەم وەرزە یۆڤێنتۆس هاوشانی هەریەک لە بارسێلۆنا، ریال مەدرید و لیڤەرپوول پاڵێوراوی سەرەکی بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگن”، ئەوە جێگای سەرنجە لە قسەکانی مباپێش، ناوی پاریس سانجێرمانی لەگەڵ ناوی ئەو یانەنە نەگوت کە پاڵێوراوی بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ بێت.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close